سیاسی
کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
كانديدێكى ههدهپه له تهقينهوهكهى ئانكهره كوژرا
كانديدى ههدهپه بوو له ئيستانبۆل
K24 – ژوورى ههواڵ
لە تەقینەوەکەی دوێنێ شاری ئەنقەرەی تورکیا، کوبرە مەلتا مۆلا ئۆغلو کاندیدی ھەدەپە بۆ پەرلەمانی تورکیا لەسەر شاری ئیستەنبۆڵ گیانی لە دەستدا.
کوبرە رۆژێک بەر لە شەھید بوونی، وێنەیەکی لەگەڵ ھاوسەرۆکی ھەدەپە (سەڵاحەدین دەمیرتاش) گرتبوو و وێنەکەش لەگەڵ ھەواڵی شەھیدبوونەکەیدا لە میدیاکاندا بڵاو کرایەوە.
دوای تەقینەوەکە دەمیرتاش رەخنەی توندی لە حکومەتی تورکیا گرت و تۆمەتباری کرد، بەوەی دەستی لە پشتی تەقینەوەکەیە و ئەمە یەکەمجار نیە ھەدەپە لە لایەن ئەوانەوە دەکرێتە ئامکانج.
دوێنێ لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا، لە ئاھەنگێکی ھەدەپە، دوو تەقینەوەی یەک لە دوای یەک، بووە ھۆی کوژرانی ٩٥ کەس و بریندار بوونی زیاتر لە ٢٠٠ کەس.