کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
پێشمه‌رگه: رێگه ناده‌ين تێكدهران ياسا پێشه‌ل بكه‌ن
فەرماندەكانی ھێزی پێشمەرگە دێرینەكان رايده‌گه‌يه‌نن كه ئەگەر بێت و دەست لەم ئاژاوە گێرییە ھەڵنەگیرێت پێچەوانەی ویستی خۆمان كاردانەوامان دەبێت.
K24 – ھەولێر
فەرماندەكانی ھێزی پێشمەرگە دێرینەكان رايده‌گه‌يه‌نن كه ئەگەر بێت و دەست لەم ئاژاوە گێرییە ھەڵنەگیرێت پێچەوانەی ویستی خۆمان كاردانەوامان دەبێت.
فەرماندەكانى هێزى پێشمه‌رگه لە راگەیێندراوێكدا سەبارەت بە خۆپیشاندانەكان و توندوتیژی و ھێرشكردنە سەر بارەگای حیزبیەكان ھەڵوێستیان وەرگرتووە و رايده‌گه‌يه‌نن كه پشتیوانی خەباتی مەدەنین و دژی ئاژاوە گێڕین، بۆیە بەھیچ شێوەیەك رێگە نادەین تاقمێكی گێڕەشێوێن، ھەڵبكوتنە سەر بارەگای حزبەكان، ئەو رەفتارانەی خۆپیشاندەران دژی دیموكراسی و ناوبانگی گەلی كوردستان لە جیھان ناودەبەن .
ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه (11.10.2015) فه‌رمانده سەربازییەكانی يه‌كێتى نیشتیمانی كوردستان راگهياندراوێكيان بڵاوكرده‌وه كه كۆپيه‌كى ده‌ستى (K24) كه‌وتووه، تێيدا هاتووه: "پێشمەرگە بە درێژای ھەزار كیلۆمەتر بەرانبەر بە داعش شەڕی قارەمانانەی پاراستنی كوردستان ئەزمونی دیموكراسی سەروماڵی خەڵك دەكات و پۆل پۆل شەھید لە گۆڕستانەكانی كوردستاندا كێلی نەمریان بۆ بەرز دەكرێتەوە، جێگەی داخە لەم هه‌لومه‌رجه‌دا، لەشارو شارۆچكەكاندا تاخمێكی گێڕەشێوێن بەناوی خۆپیشاندانی سیاسیەوە، بەبێ مۆڵەت ئاژاوەیەكی خراپیان ناوه‌ته‌وه، رەفتارانە بەپێچەوانەی رەوشی كوردەواری و دیموكراسی ناو دەبەن".
هه‌ر له‌و راگه‌يه‌ندراوه‌دا هاتووه: "ئەگەر بێت و دەست لەم ئاژاوە گێریە ھەڵنەگیرێت كاردانەوەمان دەبێت، ھەرگیز رێگە نادەین لەسایەی دیموكراسی و خەباتی خەباتی مەدەنیدا، یاسا پێشێل بكرێ، ئومێدەوارین ھەموولایەك لە پەیامی دڵسۆزیمان تێبگات و پەیڕەویشی بكات، ئۆباڵیش لە ئەستۆی ئەوانەی سەركێشی دەكەن و ملكەچی یاسا نابن".
ماوه‌ى سێ رۆژه خۆپيشاندان له چه‌ند شار‌و شارۆچكه‌يه‌كى هه‌رێمى كوردستان وه‌ك سلێمانى، قه‌ڵادزێ، كه‌لار، شاره‌زوور و رانيه، به‌مه‌به‌ستى ده‌ربڕينى ناڕه‌زاى له دواكه‌وتنى مووچه ده‌ستى پێ كردووه،
به‌ڵام دواتر رێڕه‌وی خۆپیشاندانه‌كان گۆڕدرا و خۆپیشاندەران هێرشیان كردە سه‌ر چه‌ند داموده‌زگايه‌كى حكومى و بهردهبارانيان كرد، هه‌ر به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستان هێرشيان كرده سه‌ر چه‌ند باره‌گايه‌كى پارتى ديموكراتى كوردستان و سووتانديان.
دوێنى پارتىيش به‌ياننامه‌يه‌كى بڵاوكرده‌وه تێيدا نه‌وشێروان مسته‌فا، رێكخه‌رى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و داروده‌سته‌كه‌ى تۆمه‌تباركرد كه له‌پشته‌وه‌ى ئه‌و خۆپيشاندانانه ده‌ستيان هه‌بووه له كارى تێكده‌رى و سووتاندنى باره‌گاكانيان.