کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
گۆڕان وه‌ڵامى پارتى ده‌داته‌وه
بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان وه‌ڵامى پارتى ده‌داته‌وه‌و رايده‌گه‌يه‌نێ كه به‌شداريكردنى گۆڕان له كابينه‌ى هه‌شتدا مه‌كره‌مه‌و پاداشتى هيچ لايه‌نه‌ك نييه، به‌ڵكو به‌شێكه له ئيستحقاقى هه‌ڵبژاردن كه به‌ده‌ستى هێناوه.
K24 – ھەولێر
بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان وه‌ڵامى پارتى ده‌داته‌وه‌و رايده‌گه‌يه‌نێ كه به‌شداريكردنى گۆڕان له كابينه‌ى هه‌شتدا مه‌كره‌مه‌و پاداشتى هيچ لايه‌نه‌ك نييه، به‌ڵكو به‌شێكه له ئيستحقاقى هه‌ڵبژاردن كه به‌ده‌ستى هێناوه.
بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له به‌ياننامه‌يه‌كدا سه‌باره‌ت به دۆخى ئێسته‌ى كوردستان وه‌ڵامى پارتى ديموكراتى كوردستان ده‌داته‌وه‌و، رايده‌گه‌يه‌نێ كه مانه‌وه‌ی گۆڕان له حكوومه‌تدا ته‌نيا په‌یوه‌سته به راده‌ی مانه‌وه‌ی متمانه له نێو هێزه به‌شداربووه‌كانی كابینه‌كه و ئاستی جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كانی جه‌ماوه‌ر.
ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه (11.10.2015) بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان سه‌باره‌ت به دۆخى ئێسته‌ى كوردستان به‌ياننامه‌يه‌كى بڵاوكرده‌وه كه كۆپيه‌كى ده‌ستى (K24) كه‌وتووه، تێيدا هاتووه: "به‌شداریكردنی گۆڕان له كابینه‌ی هه‌شتدا مه‌كره‌مه‌و پاداشتی هیچ لایه‌نێك نییه، به‌ڵكو به‌شێكه له ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردن كه گۆڕانی وه‌ك هێزێكی كاریگه‌ری خاوه‌ن جه‌ماوه‌ر ده‌رخست كه به هیچ شێوه‌یه‌ك بواری په‌راوێزخستنی نیه، به‌شداریكردنی گۆڕان له حكوومه‌تی هه‌رێمدا به‌شێكه له جێبه‌جێكردنی به‌ڵێنه‌كانی كه به خه‌ڵكی كوردستان و ده‌نگده‌ره‌كانی داوه".
هه‌ر له‌و به‌ياننامه‌يه‌دا هاتووه: "مانه‌وه‌ی گۆڕان له حكوومه‌تدا ته‌نيا په‌یوه‌سته به راده‌ی مانه‌وه‌ی متمانه له نێو هێزه به‌شداربووه‌كانی كابینه‌كه و ئاستی جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كانی جه‌ماوه‌ره‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه هیچ هێزو لایه‌نێك بۆی نییه بڕیار له‌سه‌ر مه‌وقعی سیاسی گۆڕان بدات".
بڵاويشكردووه‌ته‌وه: "شه‌ڕی ئێستای پارتی له‌سه‌ر كورسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و ده‌ستگرتنه به كورسی ده‌سه‌ڵاته‌وه له لایه‌ن سه‌رۆكی پارتییه‌وه دوور له یاسا‌و پرنسیپی ده‌ستاو ده‌ستكردنی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات، نه‌ك له‌سه‌ر قوت و ژیان و دابینكردنی خزمه‌تگوزاری بۆ هاووڵاتیان".
روونيشى كردووته‌وه: ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیه جه‌ماوه‌رییانه خۆپیشاندانێكی عه‌فه‌وییه‌و به‌شێك نییه له پلانێكی پێشوه‌ختی داڕێژراو به‌ڵكو ره‌نگدانه‌وه‌ی باری ناهه‌مواری گوزه‌رانی خه‌ڵك‌و دۆخی گه‌نجانه له بێكاری‌و بێ مووچه‌یی‌و ناچاركردنیان بۆ كۆچكردن".
ماوه‌ى سێ رۆژه خۆپيشاندان له چه‌ند شار‌و شارۆچكه‌يه‌كى هه‌رێمى كوردستان وه‌ك سلێمانى، قه‌ڵادزێ، كه‌لار، شاره‌زوور و رانيه، به‌مه‌به‌ستى ده‌ربڕينى ناڕه‌زاى له دواكه‌وتنى مووچه ده‌ستى پێ كردووه،
به‌ڵام دواتر رێڕه‌وی خۆپیشاندانه‌كان گۆڕدرا و خۆپیشاندەران هێرشیان كردە سه‌ر چه‌ند داموده‌زگايه‌كى حكومى و به‌رده‌بارانيان كرد، هه‌ر به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستان هێرشيان كرده سه‌ر چه‌ند باره‌گايه‌كى پارتى ديموكراتى كوردستان و سووتانديان.
دوێنى پارتىيش به‌ياننامه‌يه‌كى بڵاوكرده‌وه تێيدا نه‌وشێروان مسته‌فا، رێكخه‌رى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و داروده‌سته‌كه‌ى تۆمه‌تباركرد كه له‌پشته‌وه‌ى ئه‌و خۆپيشاندانانه ده‌ستيان هه‌بووه له كارى تێكده‌رى و سووتاندنى باره‌گاكانيان.