کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
داوا ده‌كرێ له ماوه‌ى 10 رۆژدا سێى مووچه دابه‌ش بكرێ
ئه‌ندامانى كه‌مپينى شه‌فافيه‌ت و لێپرسينه‌وه، رايده‌گه‌يه‌نن كه پێويسته حكوومه‌ت له‌ماوه‌ى 10 رۆژدا سێ مووچه دابه‌ش بكات.
K24 – سلێمانى
ئه‌ندامانى كه‌مپينى شه‌فافيه‌ت و لێپرسينه‌وه، رايده‌گه‌يه‌نن كه پێويسته حكوومه‌ت له‌ماوه‌ى 10 رۆژدا سێ مووچه دابه‌ش بكات.
دواكه‌وتنى سێ مانگ مووچه، واى له ئه‌ندامانى كه‌مپينى شه‌فافيه‌ت و لێپرسينه‌وه له سلێمانى كرد، ياداشتێك بۆ نووسينگه‌ى په‌رله‌مان له سلێمانى به‌زربكه‌نه‌وه، و تێيدا داوا له حكوومه‌ت ده‌كه‌ن له‌ماوه‌ى 10 رۆژدا ده‌بێت سێ مووچه بده‌ن، ئه‌گه‌رنا هه‌ڵوێستى خۆيان ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ (11.10.2015) كه‌مپينى شه‌فايه‌ت و لێپرسينه‌وه كه نوێنه‌رايه‌تى 50 ريكخراو كۆمه‌ڵه و سه‌نديگا ده‌كات، سه‌ردانى نووسينگه‌ى په‌رله‌مانى كوردستانيان كرد له سلێمانى و ياداشتێكيان به‌زركرده‌وه بۆيان و تێيدا هاتووه: "به‌هۆى نه‌دانى مووچه‌وه نه‌ك ته‌نيا كارمه‌ندان كاروبارى ژيانيان تێچكووه و قورس بووه به‌ڵكو بازاڕه‌كان به‌گشتى دووچارى قه‌يران هاتوون، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى ژيانى هاووڵاتيان په‌كى بكه‌وێت له‌كاتێكدا كه پداويستييه‌كان له به‌رده‌وامى و زيادبووندايه".
هه‌ر له‌و ياداشته‌دا هاتووه: "داوا ده‌كه‌ين كه له‌ماوه‌ى 10 رۆژدا واده‌ى دابه‌شكردنى سه‌رجه‌م مووچه دواكه‌وتووه‌كان دياريبكرێت و چى دى يارى به چاره‌نووسى ئه‌و خه‌ڵكه نه‌كريت، گه‌ر له‌واده‌ى دياريكراودا وه‌ڵاممان نه‌دريته‌وه‌و داواكانمان جێبه‌جێ نه‌كرێت، ئێمه هه‌ڵوێستى خۆمانمان ده‌بێت و له‌كاتى خۆي‌دا رايده‌گه‌يه‌نين".
ماوه‌ى سێ رۆژه خۆپيشاندان له چه‌ند شار‌و شارۆچكه‌يه‌كى هه‌رێمى كوردستان وه‌ك سلێمانى، قه‌ڵادزێ، كه‌لار، شاره‌زوور و رانيه، به‌مه‌به‌ستى ده‌ربڕينى ناڕه‌زاى له دواكه‌وتنى مووچه ده‌ستى پێ كردووه،
به‌ڵام دواتر رێڕه‌وی خۆپیشاندانه‌كان گۆڕدرا و خۆپیشاندەران هێرشیان كردە سه‌ر چه‌ند داموده‌زگايه‌كى حكومى و به‌رده‌بارانيان كرد، هه‌ر به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستان هێرشيان كرده سه‌ر چه‌ند باره‌گايه‌كى پارتى ديموكراتى كوردستان و سووتانديان.
دوێنى پارتىيش به‌ياننامه‌يه‌كى بڵاوكرده‌وه تێيدا نه‌وشێروان مسته‌فا، رێكخه‌رى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و داروده‌سته‌كه‌ى تۆمه‌تباركرد كه له پشته‌وه‌ى ئه‌و خۆپيشاندانانه ده‌ستيان هه‌بووه له كارى تێكده‌رى و سووتاندنى باره‌گاكانيان.
ئه‌مه‌ش ده‌قى ياداشته‌كه‌يه:


