کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
خانمێك شان به‌شانى مێرده‌كه‌ى كار ده‌كا
خانمێكى میسری ته‌حه‌دای كۆت و به‌نده‌كانی په‌یوه‌ست به كاركردنی خانمان ده‌كات و له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌ی وه‌ك دارتاشێك كارده‌كات.
K24- ژوورى هه‌واڵ
خانمێكى میسری ته‌حه‌دای كۆت و به‌نده‌كانی په‌یوه‌ست به كاركردنی خانمان ده‌كات و له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌ی وه‌ك دارتاشێك كارده‌كات.
ئه‌سما كامیل، ئه‌و خانمه میسرییه كه هاوشێوه‌ی خانمانى دیكه، له ماڵه‌وه دانانیشێت و ته‌نیا كاروباری ماڵه‌وه رابپه‌ڕێنێت، به‌ڵكو هاوشانی مێرده‌كه‌ی كاری دارتاشی ده‌كات.
ئه‌سمای ته‌مه‌ن 28 ساڵه، به متمانه‌یه‌كی زۆره‌وه كاری دارتاشی ده‌كات و ته‌واوی ئه‌و كارانه‌ی مێرده‌كه‌ی ئه‌نجامیان ده‌دات، ئه‌ویش ده‌یكات.
ئه‌و ده‌ڵێت كاتێك بینویه‌تی باری مێرده‌كه‌ی به هۆی كاركردنه‌وه زۆر سه‌خته، بۆیه ئه‌و بیرۆكه‌ی لا دروست بووه كه بچێت وه‌ك ئه‌و كار بكات، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای سه‌ختى كاره‌كه و ئه‌و كۆت و به‌ندانه‌ی له سه‌ر جۆری كاری خانمان دانراون.
ئه‌سما، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌تادا كۆسپی بۆ دروست بووه، به‌ڵام ئه‌مه نه‌بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی له كاره‌كه‌ی ساردببێته‌وه و په‌شیمانی بكاته‌وه و له‌م رووه‌شه‌وه مێرده‌كه‌ی پاڵپشتی ته‌واوی كردووه.
ئه‌و ئافره‌ته میسریه ده‌شڵێت، كاری دارتاشی نه‌بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری له‌سه‌ر كاروباری ماڵه‌وه هه‌بێت،چونكه ئێستا مێرده‌كه‌ی له كاروباره‌كانی ماڵه‌وه یارمه‌تی ده‌دات و ئه‌ویش له دارتاشی.
ئه‌و ژن و مێرده، خوازیاریشین كه په‌ره به كاره‌كه‌یان بده‌ن و كارگه‌یه‌كی گه‌وره بكه‌نه‌وه، نمونه‌ی ئه‌و جۆره خانمه ده‌سه‌لمێنێت كه خواسته‌كانی مرۆڤ بۆ كاركردن هیچ سنوورێك نازانێت.