کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
سه‌نديكاى رۆژنامه‌نووسان داواى جێبه‌جێكردنى ياساى رۆژنامه‌گه‌ريى ده‌كات
نانههوهى دووبه‌ره‌كى ئازادى نييه
K24 – هه‌ولێر
سه‌نديكاى رۆژنامه‌نووسانى كوردستان، له راگهيهنراوێكدا كه وێنه‌يه‌كى ده‌ست (K24) كه‌وتووه، داواى جێبه‌جێكردنى ياساى رۆژنامه‌گه‌رى ده‌كات.
له به‌ياننامه‌كه‌ى سه‌نديكاى رۆژنامه‌نووساندا، كه ئه‌مڕۆ (11.10.2015) بڵاوكراوه‌ته‌وه هاتووه، كه به‌شێك له ده‌زگاكانى راگه‌ياندن، له‌ماوه‌ى رابردوودا، دوور له ناوه‌ڕۆكى ياساى رۆژنامه‌گه‌رى ژماره (35)ى ساڵى 2007 كارييان كردووه.
سه‌نديكاى رۆژنامه‌نووسان له به‌ياننامه‌كه‌دا، ئاماژه به ئازادى و بهرپرسيارێتييهكان ده‌كات و رايده‌گه‌يه‌نێت، كه به‌هيچ شێوه‌يه‌ك "هاندان بۆ توند‌و تيژى" و "نانه‌وه‌ى دووبهرهكهى" به‌هيچ شێوه‌يه‌ك ئازادى نييه، به‌ڵكو خودى ئازادى و رۆژنامه‌نووسان لێى زيانمه‌ند ده‌بن.
ده‌قى راگه‌يه‌نراوه‌كه:
سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان
داوای په‌یڕه‌وكردنی راگه‌یاندنێكی "پیشه‌یی" نیشتمانی و
جێبه‌جێكردنی یاسایی رۆژنامه‌گه‌ری ده‌كات
سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان له‌ماوه‌ی رابردوودا به‌وردی به‌دواداچوون و چاودێری بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی كوردستان لهگوتارییان بۆ روماڵی رووداو وپێشهاته سیاسیه‌كانی كوردستان و ناوچه‌كه كرد، كه‌تێدا تێبینی ئه‌وه‌ی كردوه، به‌شێك له‌كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن دوور له‌ناوه‌ڕۆكی یاسایی رۆژنامه‌گه‌ری ژماره 35ی ساڵی 2007 كاری راگه‌یاندنی خۆیان بۆ هه‌واڵ و شیكاری وبهرنامهكانیان به‌ڕێوه دهبهنو ده‌ركه‌وت ته‌نگژه‌ی پیشه‌یی بوون له میدیاكانی كوردستاندا هه‌یه‌و یه‌كێك له ئه‌ركه‌كانی داهاتوو بریتییه له پێداچوونه‌وه به یاسای رۆژنامه‌گه‌ری له چوارچێوه‌ی دانانی رادع بۆ دیاریكردنی به‌رپرسیارێتی و پابه‌ندی پیشه‌ی رۆژنامه‌نووسی.
له‌كاتێكدا سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان جه‌خت له‌ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری و میدیایی ده‌كاته‌وه‌و به‌ده‌ستكه‌وتێكی گرنگی گه‌لی كوردستانی داده‌نێت و له‌وه‌ش تێده‌گات كه هه‌ر كه‌ناڵێكی راگه‌یاندن له‌چوارچێوه‌ی سیاسه‌تێكی دیاریكراوه‌وه كاری رۆژانه‌ی خۆی ده‌كات، به‌ڵام به‌له‌به‌رچاونه‌گرتنی یاسا په‌یڕه‌وكراوه‌كان و پێشێلكردنی بابه‌تی "هاندانی تووندوتیژی" یان "دووبه‌ره‌كی نانه‌وه" له‌ژێر ناونیشانی ئازادی كاری میدیایی و راگه‌یاندن، بیانووێكه ته‌نها خودی ئازادی راگه‌یاندن پێشێل ده‌كات و ته‌نها رۆژنامه‌نووسان و ده‌زگاكانی میدیایی تێیدا زیانمه‌ند ده‌بن.
له‌هه‌مانكاتدا، ده‌ستدرێژی كردنه سه‌ر هه‌ر ده‌زگایه‌كی میدیای و رێگه‌گرتن له‌كاری رۆژانه‌ی ئاسایی و رووماڵكردن به‌هه‌ر به‌هانه‌یه‌كی تۆمه‌تی سیاسی بوون، دیسان پێشێلكردنی ناوه‌رۆكی یاسایی رۆژنامهگهرییهو سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان بهپیشێلكردنی داده‌نێت وتۆماری ده‌كات له‌لیستی پێشیلكاری ئازادی میدیا.
له‌كاتێكدا، هه‌رێمی كوردستان لهئانوساتێكی هه‌ستیاردا تێپه‌ڕ ده‌بێت، ده‌زگاكانی میدیا ده‌بێ له‌چوارچێوه‌یه‌كی "پیشه‌ییانه"ـی رۆژنامهگهریدات، رووماڵی هه‌موو پێشهاته‌كان بكه‌ن، له‌سه‌ر هه‌موو لایه‌نه‌كانه رێز له‌ئازادی میدیا بگرن و له‌به‌رامبه‌ریشدا نابێت ده‌زگای رۆژنامه‌گه‌ری ململانێ سیاسیه‌كان بكاته ناونیشانی كاری رۆژانه‌ی خۆی ته‌نها ئه‌گه‌ر له‌به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كوردستان بێت و دووربێت له هاندان و دووبه‌ره‌كی نانه‌وه، له‌وه زیادتر پێویسته له‌رێگای كاری یاسایی و دادگاكانه‌وه كێشه‌كان یه‌كلایی بكرێته‌وه، هه‌ر له‌مباریه‌وه ، رێگری كردن له تیمه‌كانی په‌یامنێرو وێنه‌گر و هێرشكردنه سه‌ر باره‌گای كه‌ناڵی میدیایی له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه بێت یاخود ده‌زگا فه‌رمییه‌كانه‌وه بێت هه‌ر پێشێلكردنی ئازادی میدیایه، كه‌له‌رۆژانی رابردوو چه‌ند حاله‌تێكی وا روویدا له‌نێویاندا هه‌وڵی سوتاندنی كه‌ناڵی رووداو له سلێمانی و داخستنی نووسینگه‌كانی كه‌ناڵی ئین ئارتی و كه‌ی ئێن ئێن له‌هه‌ولێر و دهۆك. بۆیه له‌كاتێكدا سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان داوای ده‌سته‌به‌ركردنی ئازادی میدیا و په‌یڕه‌وكردنی یاسای رۆژنامه‌گه‌ری له ده‌زگا فه‌رمی و ئه‌منیه‌كان و خۆپیشانده‌ران ده‌كات، له‌هه‌مانكاتدا دوا له‌به‌رپرسانی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و روژنامه‌نووس و رۆشنبیران به‌گشتی ده‌كات كه پابه‌ندی یاسا‌و هه‌ستیاری قۆناغه‌كه بن لهروماڵو كاری رۆژنامه‌نووسی وهێوركردنهوهی بارودۆخه‌كه كه‌دواجار ئازادی گشتی ومیدیایی بۆ هه‌مووان ده‌ستبه‌ر ده‌كات.
ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان
11ی ئۆكتۆبه‌ری2015