کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
كاروانى ئۆتۆمبێله‌كانى ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى بۆردومانكرا
K24 - هه‌ولێر
له به‌ياننامه‌يه‌كدا، هێزى ئاسمانى عێراق رايگه‌ياند، كاروانى ئۆتۆمبێله‌كانى ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى، خه‌ليفه‌ى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش)، كراوه‌ته ئامانج و بۆردومانكراوه.
له به‌ياننامه‌كه‌ى هێزى ئاسمانى عێراقدا هاتووه: "تا ئێستا چاره‌نووسىر به‌غدادى ناديار".
ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه (11.10.2015) له به‌ياننامه‌يه‌كدا، سوپاى عێراق، ئاماژه‌ى به بۆردومان كردنى كاروانى ئۆتۆمبێله‌كانى ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى كردووه.
سوپاى عێراق رايگه‌ياندووه، كاروانى ئۆتۆمبێله‌كانى به‌غداد له پارێزگاى ئه‌نبار (320 كيلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته رۆژئاواى به‌غداى پايته‌خت)، له سه‌ر سنوورى عێراق و سووريا بۆردومانكراوه.
به گوێره‌ى به‌ياننامه‌كه، بۆردومانكردنى كاروانه‌كه‌ى به‌غدادى، به "هه‌ماهه‌نگى وردى" نێوان هه‌واڵگرى سه‌ربازى و هێزى ئاسمانيدا بووه و له بۆردومانه‌كه‌دا، ژماره‌يه‌كى زۆر له گه‌وره سه‌ركرده‌كانى داعش كوژراون.
ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى، كه خۆى وه‌ك خه‌ليفه‌ى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش) ناساندووه، له ساڵه‌كانى 2007ه‌وه سه‌رپه‌رشتى ئه‌و گروپه چه‌كدارييه ئيسلامييه ده‌كات، دواى ده‌ستپێكردنى شه‌ڕى ناوخۆى سووريا، رووى له‌و وڵاته كردووه و پارێزگاى ره‌ققه‌ى سوورياى كردووه‌ته پايته‌ختى ده‌وڵه‌ته جيهادييه‌كه‌ى، له حوزه‌يرانى 2014شدا، شارى موسڵ و دواتريش، ناوچه‌ى زۆرى له ژێر ده‌ستى سوپاى عێراق هێنا ده‌ره‌وه‌و داگيرى كردن.