داوا له‌ هاووڵاتيان ده‌كرێ به ‌شيوازێكى هێمنانه‌ داواكانيان پێشكه‌ش بكه‌ن

وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ داوا له‌ هه‌موو چينوتوێژێكى هاووڵاتيان و لايه‌نه‌ سياسيه‌كان ده‌كات كه‌ به‌شێوازێكى هێمنانه‌ و ئاشتيانه‌ و به‌رێگاى ياسايى داوا ره‌واكانيان پێشكه‌ش بكه‌ن.

داوا له‌ هاووڵاتيان ده‌كرێ به ‌شيوازێكى هێمنانه‌ داواكانيان پێشكه‌ش بكه‌ن
داوا له‌ هاووڵاتيان ده‌كرێ به ‌شيوازێكى هێمنانه‌ داواكانيان پێشكه‌ش بكه‌ن

K24 – ھەولێر

وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ داوا له‌ هه‌موو چينوتوێژێكى هاووڵاتيان و لايه‌نه‌ سياسيه‌كان ده‌كات كه‌ به‌شێوازێكى هێمنانه‌ و ئاشتيانه‌ و به‌رێگاى ياسايى داوا ره‌واكانيان پێشكه‌ش بكه‌ن.

سه‌باره‌ت به‌ دۆخى ئێسته‌ى هه‌رێمى كوردستان، وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ راگه‌يه‌ندراوێك بڵاو ده‌كاته‌وه‌ و رايده‌گه‌ينێ كه‌ پێشمه‌رگه‌ بۆ پاراستنى گيانى هاووڵاتيان له‌ شه‌ڕى دژ به‌داعشن و له‌و پێناوه‌ش شه‌هێدێكى زۆريان داوه‌، بۆيه‌ داوا ده‌كه‌ن هاووڵاتيان به‌شێوازێكى هێمنانه‌ داوكاكانى خۆيان پێشكه‌ش بكه‌ن.

ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ (11.10.2010) وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، راگه‌يه‌ندراوێكى بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ كۆمپيه‌كى ده‌ستى (K24) كه‌وتووه‌، تێيدا هاتووه‌: هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان و هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ لە 10/6/2014وە بەهەموو توانایەكیانەوە رووبەرووی شەڕی تیرۆریستانی داعش بونەتەوە و پارێزگاری و بەرگری لەخاكی كوردستان و خەڵكی بەشەرەفی كوردستان دەكەن و لەو پێناوەشدا زۆرترین قوربانی و شەهید و بریندار و دیلیان داوە، لەكاتێكدا كە ئەوان لەسەنگەری بەرگریدان ناكرێت دڵیان لای خیزان و كەسوكار و ماڵ و منداڵیان بێت، بۆیە داوا لەهەموو چین و توێژی هاووڵاتیان و لایەنە سیاسیەكان دەكەین كە بەشێوازێكی هێمنانە و ئاشتیانە و بەرێگای یاسایی داوا رەواكانیان پێشكەش بكەن، دور لە توندوتیژی و پەلاماردانی بارەگا و دامودەزگا و شوێنە گشتیەكانی لایەنە سیاسیەكان و حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ئەوەی بەردەوامبین لەبەرگری و پارێزگاریكردن لەكوردستان و خەڵكی كوردستان بە هەمان ورەی بەرز و ئازایەتیەوە.

ماوه‌ى سێ رۆژه‌ خۆپيشاندان له‌ چه‌ند شارو شارۆچكه‌يه‌كى هه‌رێمى كوردستان وه‌ك سلێمانى، قه‌ڵادزێ، كه‌لار، شاره‌زوور و رانيه‌، به‌مه‌به‌ستى ده‌ربڕينى ناڕه‌زاى له‌ دواكه‌وتنى مووچه‌ ده‌ستى پێ كردووه‌،

به‌ڵام دواتر رێڕه‌وی خۆپیشاندانه‌كان‌ گۆڕدرا و خۆپیشاندەران هێرشیان كردە سه‌ر چه‌ند داموده‌زگايه‌كى حكومى و به‌رده‌بارانيان كرد، هه‌ر به‌وه‌شه‌وه‌ نه‌وه‌ستان هێرشيان كرده‌ سه‌ر چه‌ند باره‌گايه‌كى پارتى ديموكراتى كوردستان و سووتانديان.

دوێنى پارتىيش به‌ياننامه‌يه‌كى بڵاوكرده‌وه‌ تێيدا نه‌وشێروان مسته‌فا، رێكخه‌رى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و داروده‌سته‌كه‌ى تۆمه‌تباركرد كه‌ له‌پشته‌وه‌ى ئه‌و خۆپيشاندانانه‌ ده‌ستيان هه‌بووه‌ له‌ كارى تێكده‌رى و سووتاندنى باره‌گاكانيان.