کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
يازده په‌نابه‌ر له نزيك كه‌ناراوه‌كان ميسر گيانييان له‌ده‌ستدا
K24 - هه‌ولێر
11 په‌نابه‌ران له كه‌ناراوه‌كانى نزيك ميسر به‌هۆى نقوومبوونى به‌له‌مه‌كه‌يان گيانييان له‌ده‌ستدا.
ئاژانسى هه‌واڵى "AP" بلآويكردووه‌ته‌وه، سه‌رچاوه‌يه‌كى ئه‌منى ميسر رايگه‌ياند، كه به‌هۆى نقومبوونى به‌له‌مێك له كه‌ناراوه‌كانى نزيك شارى به‌لتيمى باكوورى ميسر، 11 په‌نابه‌رى سووريا و ئه‌فه‌ريقا، گيانييان له‌ده‌ستدا.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كردووه، هێزه ئه‌منييه‌كانى ميسر 15 كه‌سييان ده‌ستگيركردووه، له باكوورى ده‌ليتاى نيل، له پارێزگاى كفر ئه‌لشێخ (به دوور 135 كيلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته باكوورى قاهيره‌ى پايته‌خت) كه له‌نێو ئه‌و به‌له‌مه‌دا بوونه له‌لايه‌ن تيمه‌كانى فرياگوزارى ميسره‌وه رزگار كراون كه سووريايى و ئه‌فه‌ريقايين.
هه‌رچه‌نده سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ى به هۆكاره‌كانى نقومبوونى به‌له‌مه‌كه نه‌كردووه، به‌ڵام زۆرێك له‌و جۆره به‌له‌مانه، به‌له‌مى قه‌باره بچووكن و له‌لايه‌ن قاچاخچييانه‌وه به‌كار ده‌هێنرێن، كه به‌رگه‌ى شه‌پۆله‌كانى ده‌ريا ناگرن.
ده‌رياى ناوه‌ڕاست، له ساڵى 2015دا، شه‌پۆلێكى فراوانى په‌نابه‌رانى پێدا تێپه‌ڕيوه، كه به گوێره‌ى زانيارى رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تييه‌كان، گه‌وره‌ترين قه‌يرانى مرۆييه له دواى جه‌نگى دووه‌مى جيهانه‌وه، زۆرينه‌ى ئه‌وانه‌ى كه به‌و ده‌ريايه‌دا گه‌يشتوونه‌ته ئه‌وروپا، په‌نابه‌رى سووريايين و له ترسى شه‌ڕ و گرژى و ئاڵۆزييه‌كانى سووريا، رايانكردووه.