کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ستيڤن هۆوكينگ: گه‌وره‌ترين مه‌ته‌ڵى گه‌ردوون ژنه
ئامێره هۆشمه‌نده‌كان، زيان به مرۆڤايه‌تى ده‌گه‌يه‌نن
K24 - هه‌ولێر
پرۆفيسۆر ستيڤن هۆوكينگ زاناى بوارى فيزيا، ژن به گه‌وره‌ترين مه‌ته‌ڵى گه‌ردوون وه‌سف ده‌كات و جه‌ختيش ده‌كاته‌وه كه نهێنييه‌كانى ئه‌و مه‌ته‌ڵه به‌هيچ شێوه‌يه‌ك نادۆزرێنه‌وه.
ستيڤن هۆوكينگ، گوتىيشى، ئامێرى زيره‌كى ده‌ستكرد ده‌گاته ئاستێكى وا، كه بتوانێت خۆى ئامانجه‌كانى خۆى به‌ره‌و پێش ببات، به گوته‌ى ئه‌و، ئه‌وه‌ش ده‌بێته "مه‌ترسييه‌كى گه‌وره" كاتێك له‌گه‌ڵ ژيانى مرۆڤ به‌ريه‌ك ده‌كه‌ون.
له ميانه‌ى گفتوگۆيه‌كى زانستى گوتى "ره‌گه‌زى مێ نهێنى ژيانێكى ناڕۆشن وپڕ بايه‌خه" و ژنى به گه‌وره‌ترين و سه‌رسوڕهێنه‌رترين مه‌ته‌ڵى گه‌ردوون وه‌سفكرد.
هۆوكين، جه‌ختى له‌سه‌ر مه‌ترسييه‌كانى ئامێرى زيره‌كى ده‌ستكرد كرده‌وه و زياتر گوتيشى، مه‌ترسى له تواناى ئه‌و ئامێره‌يه له پشتگوێخستنى مرۆڤ، نه‌ك له‌ناوبردنى.
هوۆگينگ گوتيشى، له‌وانه‌يه ئامێره زيره‌كه ده‌ستكيرده‌كان، هيچ رقێكى به‌رامبه‌ر به مرۆڤايه‌تى هه‌ڵنه‌گرتبێت، به‌ڵام له‌كۆتاييدا زيانى گه‌وره به مرۆڤايه‌تى ده‌گه‌يه‌نێت، به‌تايبه‌تيش له‌كاتى هێنانه‌دى ئه‌و ئامانجانه‌ى خۆى ديارييان ده‌كات، به‌بێ ئه‌وه‌ى مرۆڤ پێشتر خۆى بۆ ئاماده‌كردبێت.
هوۆكينگ ده‌شڵێت: "ئامێرى زيره‌كى ده‌ستكرد، ره‌نگه بگاته قۆناغێك، ئامانجه‌كانى مرۆڤ به شێوه‌يه‌كى ورد جێبه‌جێ بكات، به‌ڵام ئه‌وكاته زيانى گه‌وره‌ى ده‌بێت، كه ئامانجه‌كانى مرۆڤ له‌گه‌ڵ ئامانجه تايبه‌ته‌كانى ئه‌و ئامێرانه به‌ريه‌ك ده‌كه‌ون".
ستيڤن هۆوكين، زاناى ديارى بوارى فيزيا و به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شى توێژينه‌وه‌كانى بيركارى جێبه‌جێكردن و فيزياى تيۆرييه له زانكۆى كامبريج گوتيشى، بێگومان ئامێرى كۆمپيوته‌ر له داهاتوودا پێشكه‌وتنى زياتر به‌خۆيه‌وه ده‌بينيێت و تواناى زياتريش ده‌بێت، ئه‌وه‌ش وا ده‌كات هه‌تا هه‌تايه بمێنێته‌وه
ئامێرى زيره‌كى ده‌ستكرد، مه‌به‌ست له‌و كۆمپيوته‌ر و ئامێره هۆشمه‌ند و رۆبۆتانه‌يه كه له‌لايه‌ن كۆمپانيا گه‌وره‌كانى ته‌كنه‌لۆژيا به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، كه له هه‌ندێك شوێندا ئێستا، جێگاى مرۆڤييان گرتووه‌ته.
هۆوكينگ، به‌هۆى نه‌خۆشييه‌كى ده‌گمه‌ن، ناتوانێت قسه‌بكات و به رێگادا بڕوات، به‌ڵام خۆى ئامێرى قسه‌كردن و كورسييه‌كى گه‌ڕۆكى دروستكردووه، له‌رێگاى ئامێره ده‌نگييه‌كه‌ش، ئه‌و قسانه ده‌كات كه خۆى مه‌به‌ستييه‌تى.