کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
دانيشتى په‌رله‌مان دواده‌خرێ
بڕياربوو په‌رله‌مانى كوردستان دانيشتنێك ئه‌نجام بدات، به‌ڵام له‌سه‌ر داواى پێنج فڕاكسيۆنهكهى په‌رله‌مان، دانيشتنه‌كه دواخرا.
بڕياربوو په‌رله‌مانى كوردستان دانيشتنێك ئه‌نجام بدات، به‌ڵام له‌سه‌ر داواى پێنج فڕاكسيۆنهكهى په‌رله‌مان، دانيشتنه‌كه دواخرا.
بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر دۆخى ئێسته‌ى هه‌رێمى كوردستان و قه‌يرانى دارايى و خۆپيشاندانه‌كانى ئه‌م دواييه‌ى شار‌و شارۆچكه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، بڕيارى بوو په‌رله‌مان دانيشتنێك ئه‌نجام بدات، به‌ڵام دواخرا.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (12.10.2010) په‌رله‌مانى كوردستان راگه‌يه‌ندراوێكى بڵاوكرده‌وه كه كۆپيه‌كى ده‌ستى (K24) كه‌وتووه، تێيدا هاتووه كه بڕياربوو ئه‌مڕۆ دانيشتنى په‌رله‌مانى كوردستان له‌سه‌ر باوردۆخى هه‌ريمى كوردستان و قه‌يرانى دارايى و دواكه‌وتنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و مامۆستايان ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام له‌سه‌ر داوا پێنج فراكسيۆنه‌كه‌ى په‌رله‌مان پارتى، گۆڕان، يه‌كێتى، يه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ، سه‌رۆكايه‌تى په‌رله‌مان كوردستان بڕياريدا دانيشتهكه بۆ كاتێكى ناديرا دوابخات.
ماوه‌ى چوار رۆژه خۆپيشاندان له چه‌ند شار‌و شارۆچكه‌يه‌كى هه‌رێمى كوردستان وه‌ك سلێمانى، قه‌ڵادزێ، كه‌لار، شاره‌زوور و رانيه، به‌مه‌به‌ستى ده‌ربڕينى ناڕه‌زاى له دواكه‌وتنى مووچه ده‌ستى پێ كردووه،
به‌ڵام دواتر رێڕه‌وی خۆپیشاندانه‌كان گۆڕدرا و خۆپیشاندەران هێرشیان كردە سه‌ر چه‌ند داموده‌زگايه‌كى حكومى و بهردهبارانيان كرد، هه‌ر به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستان هێرشيان كرده سه‌ر چه‌ند باره‌گايه‌كى پارتى ديموكراتى كوردستان و سووتانديان.
پارتىيش به‌ياننامه‌يه‌كى بڵاوكرده‌وه تێيدا نه‌وشێروان مسته‌فا، رێكخه‌رى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و داروده‌سته‌كه‌ى تۆمه‌تباركرد كه له‌پشته‌وه‌ى ئه‌و خۆپيشاندانانه ده‌ستيان هه‌بووه له كارى تێكده‌رى و سووتاندنى باره‌گاكانيان.