کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
توركيا داعش به ئه‌نجامدانى ته‌قينه‌وه‌كانى ئه‌نكارا تۆمه‌تبار ده‌كات
هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته به‌هه‌ر جۆرێك بێت ئه‌نجام ده‌درێت
K24 - هه‌ولێر
سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا، له چاوپێكه‌وتنێكى له ته‌لفزيۆنيدا، ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش)ى به ئه‌نجامدانى ته‌قينه‌وه‌كانى ئه‌نكارا تۆمه‌تبار كرد.
ئه‌حمه‌د داود ئۆغلو، سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا، رايده‌گه‌يه‌نێت، شێوازى ئه‌نجامدانى ته‌قينه‌وه‌كانى ئه‌نكارا، له كرده‌وه تيرۆريستييه‌كانى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش) ده‌چێت.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى خۆپيشاندانه‌كه بۆ پاڵپشتيكردنى پارتى ديموكراتى گه‌لان (HDP) بووه، به‌ڵام ئۆغلو، رايگه‌ياند كه پارتى كرێكارانى كوردستان (PKK)ش "گومانلێكراون".
له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ تۆڕى هه‌واڵى (NTV)، ئه‌مڕۆ دووشممه (12.10.2015)، ئۆغلو گوتيشى: "كارى بنه‌ڕه‌تيمان لێكۆڵينه‌وه‌يه له‌سه‌ر داعش، به‌تايبه‌تيش شێوازى ئه‌نجامدانى كرده‌وه تيرۆريستييه‌كان كه هاوشێوه‌ى كرده‌وه‌كانى ئه‌وان ئه‌نجامدراوه".
به‌بێ ئه‌وه‌ى هيچ روونكردنه‌وه‌يكى زياتر بدات، روونيشكرده‌وه، ناوى ئه‌نجامده‌رى ته‌قينه‌وه‌كانييان له‌به‌ر ده‌سته و ئاماژه‌يه‌كى روونيش ده‌كات كه كرده‌وه‌كه، داعش ئه‌نجامى داوه.
له دوو ته‌قينه‌وه‌دا، رۆژى شه‌ممه (10.10.2015)، له نزيك وێستگه‌ى شه‌مه‌نده‌فه‌ر، له ئانكه‌راى پايته‌ختى توركيا، له‌نێو خۆپيشانده‌راندا، به‌لاى كه‌مه‌وه 97 كوژران و 507 برينداربوون.
هه‌رچه‌نده توركيا له پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته نزيك ده‌بێته‌وه، به‌ڵام سه‌رۆكى وه‌زيرانى ئه‌و وڵاته رايگه‌ياند، كه پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن به‌هه‌ر شێوه‌يه‌ك بێت هه‌ر به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
به‌پێى لێدوانى به‌رپرسانى توركيا، كرده‌وه تيرۆريستييه‌كه، خۆكوژى بووه و له‌نێو خۆپيشانده‌ران ئه‌نجامدراوه.
خۆپيشاندانه‌كه بۆ پاڵپشتيكردنى پارتى ديموكراتى گه‌لان (HDP) رێكخرابوو و زۆربه‌ى كوژراو و بريندارانيش، له ريزى پشتيوانانى ئه‌و پارته بوو، كه يه‌كێكييان كانديدى ئيستانبۆل بوو له ليستى هه‌ده‌په.