کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
چين پاڵپشتى له سه‌روه‌رى خاكى سووريا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى چين، پاڵپشتى وڵاته‌كه‌ى بۆ سه‌روه‌رى خاكى سووريا راگه‌ياند و دژى هه‌ر كرده‌وه‌يه‌كى نێوده‌وڵه‌تييه له‌نێو خاكى سووريا و رايگه‌ياند كه ئه‌وه‌ى له سووريا رووده‌دات، كێشه‌يه‌كى ناوخۆييه.
وانگ يى، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى چين له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا له‌گه‌ڵ بوسينه شه‌عبان، راوێژكارى سياسى و راگه‌ياندنى سه‌رۆكايه‌تى سووريا، له بيجينگ پايته‌خت، راگه‌ياندووه، چين هه‌وڵده‌دات پارێزگارى له سه‌روه‌رى و سه‌لامه‌تى خاكى سووريا بكات و دژى ده‌ستێوه‌ردانى نێوده‌وڵه‌تى له كێشه نێوخۆييهكانى وڵاته‌كه ده‌وه‌ستێته‌وه.
ئاژانسى هه‌واڵى "رۆيته‌رز" بڵاويكردووه‌ته‌وه، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى چين رايگه‌ياندووه، چين هاوكارى سووريا ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ى به‌ره‌نگارى تيرۆريستان ببێته‌وه، كه ياسا نێوده‌وڵه‌تييه‌كانيش پاڵپشتى له‌و هه‌نگاوه ده‌كه‌ن.
له به‌ياننامه‌يه‌كيشدا، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (12.10.2015) وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى چين رايگه‌ياند، وڵاته‌كه‌ى دژى ده‌ستتێوه‌ردانى وڵاتان ده‌وه‌ستێته‌وه له سووريا، چونكه ئه‌وه‌ى له‌و وڵاته رووده‌دات، كێشه‌يه‌كى نێوخۆييه و گوتيشى: "له كۆتاييدا هاووڵاتيانى سووريا بڕيار له‌سه‌ر وڵاته‌كه‌يان ده‌ده‌ن".
له سه‌رجه‌م بابه‌ته په‌يوه‌نديداره‌كان به سووريا، له ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى، چين هاوشێوه‌ى رووسيا ده‌نگ ده‌دات و له به‌رانبه‌ر پرسى سووريا، ئه‌و دوو وڵاته هاوڕان.
چه‌ندان جاريش چين، داوايكردووه، گرژى و ئاڵۆزييه‌كانى سووريا پێويستى به چاره‌سه‌رى سياسى هه‌يه و ئۆپه‌راسيۆنى سه‌ربازى نابێته رێگاچارهيهكى گونجاو، سه‌ره‌ڕاى پشتبه‌ستنى چين به نه‌وتى وڵاتانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، به‌ڵام رۆڵێكى ئه‌وتۆ، له‌و ناوچه‌يه ناگێڕێت.