کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
نوجێفى په‌يوه‌ندى به بارزانييه‌وه ده‌كا
جێگرى پێشووى سه‌رۆك كۆمارى عێراق، سه‌باره‌ت به گرژى و ئاڵۆزييه‌كانى ئه‌م دواييه‌ى هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندى به سه‌رۆكى هه‌ريمى كوردستانه‌وه كرد و داواى لێ كرد وه‌ك هه‌ميشه به داناييهوه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كه‌دا بكات.
K24- ژوورى هه‌واڵ
جێگرى پێشووى سه‌رۆك كۆمارى عێراق، سه‌باره‌ت به گرژى و ئاڵۆزييه‌كانى ئه‌م دواييه‌ى هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندى به سه‌رۆكى هه‌ريمى كوردستانه‌وه كرد و داواى لێ كرد وه‌ك هه‌ميشه به داناييهوه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كه‌دا بكات.
دوای توندوتیژی و خۆپیشاندانەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە جێگرى پێشووى سه‌رۆك كۆمارى عێراق، له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا باسى له پێشكه‌وتنه‌كانى به‌رده‌وامى كوردستان كرد و داوايكرد هه‌رچى زووه لايه‌نه سياسييه‌كان ده‌رچه‌يه‌كى سياسى بدۆزنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى كۆتايى به ناكۆكييهكان بێنن.
بهپىێى ئه‌و زانياريانهى ده‌ستى (K24) كه‌وتووه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (12.10.2015) سه‌باره‌ت به خۆپيشاندانه‌كانى ئه‌م دواييه‌ى هه‌رێمى كوردستان، ئوسامە نوجەیفی، سەرۆكی ھاوبەندی موتەحیدون و جێگرى پێشووى سه‌رۆك كۆمارى عێراق په‌يوه‌ندى به مه‌سعوود بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه كرد و داواى لێ كرد دان به‌خۆى دابگرێت و وه‌ك هه‌ميشه بهدانايى مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كه بكات، لانه سياسييه‌كانيش هه‌رچى زووه ده‌رچه‌يه‌كى سياسى بدۆزنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى كۆتايى بهوگرژى و ئاڵۆزيانهى نێوانيان بێت.
هه‌ر له‌و په‌يوه‌ندييه ته‌له‌فۆنييه‌دا بارازانی گوتی: "ھەوڵ ھەیە بۆ تێكدانی ئارامی كۆمەڵایەتی، بەڵام من وەك سەرۆكی ھەرێمى كوردستان كار بۆ ھێوركردنەوە چارەسەری قەیرانەكان بەشێوەیەكی یاسای لەگەڵ ھاوبەشە سیاسیەكان دەكەم".