کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
مێركڵ فرياد رهسى پهنابهرانه
لە دوای چوونی ژمارەیەکی زۆری پەنابەران بەرەو وڵاتانی ئەوروپا، راوێژكارى ئهڵمانيا، یەکێک بوو لەو کار بەدەستانەی بە تەواوەتی پشتیوانی خۆی بۆ پەنابەران دەربڕی و ھاوکاری زۆری پەنابەرانی کرد، بەڵام ئەوە بووە ھۆی زیان گەیاندن بە خۆی لە ناوخۆی ئەڵمانیا.
K24- ژوورى ههواڵ
لە دوای چوونی ژمارەیەکی زۆری پەنابەران بەرەو وڵاتانی ئەوروپا، راوێژكارى ئهڵمانيا، یەکێک بوو لەو کار بەدەستانەی بە تەواوەتی پشتیوانی خۆی بۆ پەنابەران دەربڕی و ھاوکاری زۆری پەنابەرانی کرد، بەڵام ئەوە بووە ھۆی زیان گەیاندن بە خۆی لە ناوخۆی ئەڵمانیا.
ئەنگێلا مێرکڵ، راوێژکاری ئەڵمانیا کە ھەموو ھەوڵی خۆی دەدات ھاوکاری پەنابەران بکات، بهجۆرێك ببووه فرياد رهسى پهنابهران، بهڵام دواجار زیانی بە خۆی گەیاندووە و ئێسته ھەوادارانی لە نزمترین ئاستی خۆیەتی لە چاو دوو ساڵی رابردوو.
رۆژنامەی "بێڵد"ی ئەڵمانی راپرسیەکی ئەنجامداوە کە ، ٤٨% بەشدار بووانی پێیان وایە ئەو کارەی مێرکڵ، واتە کردنەوەی سنوور رووی پەنابەران، کارێکی زۆر نەشیاو بووە و زیان بە وڵاتەکەیان دەگەیەنێت، لە بەرانبەردا ٣٩% دەڵێن کارێکی باشی کردووە و پشتگیری لە کارەکەی دەکەن، بەشداربووانی دیکە ھیچ بۆچوونێکیان نەبووە.
بۆیە بە پێی ئەو رۆژنامەیە کارەکانی مێرکڵ کە خۆی بە باشیان دەزانێت و لە بەر رزگارکردنی ئەو پەنابەرانە دیکات کە لە شەڕ و برسێتی ھەڵاتوون، وای کردووە جەماوەرانی وەکوو جاران مێرکڵیان خۆش نەوێت و ژمارەیەکی زۆریان پشتی تێبکەن.
بهپىێى ئهو زانياريانهى دهستى (K24) كهوتووه، ئەڵمانیا ئەمساڵ نزیکەی ١ میلیۆن و 800 ھەزار پەنابەر وەردەگرێت، ئەم ژمارەیەش وای لە دەسەڵاتدارانی پەیوەست بە پرسی پەنابەرانی کردووە، ھۆشداری بدەن لەوەی کەموکوڕیان ھەیە لە کەلوپەلی پێویست بۆ پەنابەران، بەڵام مێرکڵ ئەوەی رەت کردەوە و سووربوونی خۆی لە سەر ئەوە راگەیاند کە ئابووری ئەوروپا دەتوانێت کار لە سەر ئەو رێژە زۆرەی پەنابەران بکات.
ھەروەھا باس لەوە کراوە کە ھەرێمی باڤاریا دەتوانێت ئەو ژمارە پەنابەرە بگرێتە خۆی، بە تایبەتی کە ئەو هەرێمە دەرگایەکی گەورەیە بۆ چوونە ژوورەوەی پەنابەران بۆ ناو ئەڵمانیا.