کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
پوتين: ئامانجمان له سووريا سه‌قامگيرى ده‌سه‌ڵاتى شه‌رعييه
له‌گه‌ڵ وه‌زيرى به‌رگرى عه‌ره‌بستانى سعووديه كۆبووه‌ته‌وه
K24 - هه‌ولێر
سه‌رۆكى رووسيا جه‌خت له‌سه‌ر كرده سه‌ربازييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له سووريا ده‌كاته‌وه و رايده‌گه‌يه‌نێت، كه ئه‌و كارانه پێشوه‌خته پلانى وردييان بۆ دانراوه‌وه كارێكى ههڕهمهكييانه نييه.
ڤلاديمێر پوتين، سه‌رۆكى سووريا، له‌ميانه‌ى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د بن سه‌لمان ئال سه‌عوود، وه‌زيرى به‌رگرى عه‌ره‌بستانى سعووديه له سووچى، به‌رگرى له كرده سه‌ربازييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌نێو خاكى سووريادا ده‌كات.
پوتين له لێدوانێكيدا بۆ كه‌ناڵى يه‌كى وڵاته‌كه‌ى ده‌ڵێت: "قۆناغى ئێستامان له سووريا سنوورداره به هێرشه‌كانى سووپاى سووريا، ئه‌ركى ئێمه گێڕانه‌وه‌ى سه‌قامگيرييه بۆ ده‌سه‌ڵاتى شه‌رعى كه به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكى سووريايه، ئێستاش ره‌وشێكى له‌بار هاتووه‌ته ئاراوه، بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌ينه چاره‌سه‌رێكى سياسى له سووريا".
سه‌رۆكى رووسيا رهتيشى كرده‌وه، كه گورزه ئاسمانييه‌كانى وڵاته‌كه، ئۆپۆزيسيۆنى ميانڕه‌وى سوورياى كردبێته ئامانج و رايگه‌ياندووه، كه هێرشهكانييان بۆ سه‌ر چه‌كدارانى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش)ـه.
مانگى رابردوو، په‌رله‌مانى رووسيا، رێگاى به سوپاى وڵاته‌كه‌ى دا، بۆ ئه‌وه‌ى له ده‌ره‌وه‌ى خاكى رووسيا، كرده‌وه‌ى سه‌ربازى ئه‌نجامبدات، دواتريش بۆ يه‌كه‌مجار فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى رووسيا، چه‌ند بنكه‌يه‌كى چه‌كداره توندڕهوهكانييان له‌نێو خاكى سووريا كرده ئامانج.