کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
داعش منداڵى جيهادى په‌روه‌رده ده‌كا
له سه‌ربازگه‌یه‌كدا له شاری ره‌قه، رێكخراوی داعش مه‌شق و راهێنان به ژماره‌یه‌كی زۆر له منداڵان ده‌كات و یه‌كێك له منداڵه‌كانیان كه كوردێكی ئێزدیه، داعش مه‌شق و راهێنانی پی كردووه و فێری بابه‌تی ئاینی و به‌كارهێنانی چه‌ك و خۆته‌قاندنه‌وه‌شی كردووه و دواتر ئه‌و كورده ئێزدیه كه ناوی راغبه به شێوه‌یه‌یه‌ك له شێوه‌كان هه‌ڵاتووه له ژێرى ده‌ستى داعش.
K24- ژوورى هه‌واڵ

خه‌لافه‌ته‌كه‌ی داعش، بۆ درێژه‌دان به كاولكاری و شه‌ڕه‌كان، له سه‌ربازگه‌كانیدا له شاری ره‌قه‌ی سووریا، مه‌شق و راهێنان به سه‌دان منداڵ ده‌كات كه ته‌مه‌نیان پازده ساڵانیش نابێت.
به‌پىێى ئه‌و زانياريانه‌ى ده‌ستى (K24) كه‌وتووه، داعش ئه‌و منداڵانه ته‌نیا له ڕووی سه‌ربازییه‌وه ئاماده ناكات، به‌ڵكو له ڕووی هزریشه‌وه ئاماده‌یان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوودا ببن به موجاهید.
له سه‌ربازگه‌ی نه‌هر بارد له شاری ره‌قه‌ی باكوری سووریا، رێكخراوی داعش كۆمه‌ڵێك منداڵی له سه‌ر به‌كارهێنانی جۆره‌ها چه‌ك و خوێندنی بابه‌تی ئاینی راهێنانیان پێ ده‌كات، و ژماره‌یه‌ك منداڵی ئێزدیش له نێو ئه‌و منداڵانه بوون كه له‌سه‌ربازگه‌كه‌دا مه‌شق و راهێنانیان پێكراوه و هاوكات به زۆر ئاینیان پێ گۆڕدراوه.
راغب ئه‌لیاسی ته‌مه‌ن چوارده ساڵ یه‌كێكه له‌و منداڵه ئێزدیانه‌ی كه له لایه‌ن داعشه‌وه دوای ده‌ستگیركردنیان له سه‌ربازگه‌كه‌دا مه‌شق و راهێنانیان پێكراوه و به زۆر ئاینیان پێ گۆڕیوه.
داعش ،منداڵان ته‌نیا له ڕووی سه‌ربازییه‌وه ڕاناهێنێت، به‌ڵكو له رووی هزریشه‌وه په‌روه‌رده‌یان ده‌كات و بۆ شه‌ڕه‌كان ئاماده‌یان ده‌كات و هاوكات فێری چۆنیه‌تی خۆته‌قاندنه‌وه‌شی كردوون.
له سه‌ربازگه‌كه‌دا جگه له منداڵانی دیكه، 80 منداڵی ئێزدی راهێنیان پێ كراوه، و هه‌ندێكیان ڕایانكردووه و هه‌ندێكیشیان هه‌ر ماونه‌ته‌وه و به‌شداریشیان له شه‌ڕه‌كاندا پێ كراوه.