کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
باڵيۆزى پێشووى ئه‌مه‌ريكا له ديمه‌شق: سياسه‌تى ئۆباما له سووريا كارا نييه
چيديكه ناتوانێت به‌رگرى له سياسه‌ته‌كانى ئه‌مه‌ريكا بكات له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست
K24 - هه‌ولێر
باڵيۆزى پێشووى ئه‌مه‌ريكا له ديمه‌شق، رايگه‌ياند، به‌هۆى ئه‌و سياسه‌تانه‌ى حكومه‌تى ئه‌مه‌ريكا له ململانێكانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست په‌يڕه‌وييان ده‌كات، ده‌ستى له‌كاركێشاوه‌ته‌وه.
گۆڤارى واشنتۆن "ئيگزامينه‌ر"، بلآويكردووه‌ته‌وه، رۆبه‌رت فۆرد، باڵيۆزى پێشووى ئه‌مه‌ريكا له ديمه‌شق، ده‌ستى له‌كاركێشاوه‌ته‌وه‌و هۆكاره‌كه‌شى سياسه‌ته‌كانى حكومه‌تى ئه‌مه‌ريكايه له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست.
رۆبه‌رت فۆرد، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (12.10.2015) بۆ گۆڤاره‌كه گوتوويه‌تى: "هۆكارى ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌م ئه‌وه‌يه كه چيديكه من ناتوانم به‌رگرى له سياسه‌تى ئيداره‌ى ئۆباما بكه‌م".
فۆرد هۆشدارى له باره‌ى ده‌سته‌وه‌ستانى وڵاته‌كه‌ى له ململانێكانى سووريا داوه‌و گوتوويه‌تى: "له دواى جه‌نگى جيهانى دووه‌مه‌وه، ئه‌وروپا خراپترين قه‌يرانى كۆچبه‌رانى به‌خۆيه‌وه بينيوه، ژماره‌ى قوربانييانى سوريا له‌وانه‌يه گه‌يشتبێته 400 هه‌زار كه‌س تا ئێستا".
باڵيۆزه ده‌ست له‌كار كێشاوه‌كه راشيگه‌ياندووه، له ئێستادا سووريا پێويستى به حكومه‌تێكى نوێ هه‌يه، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت سنوورێك بۆ ئه‌و توندوتيژييانه دابنێت و به يارمه‌تى كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى، ده‌ست به دووباره بنياتنانه‌وه‌ى وڵات بكات.
رۆبه‌رت فۆرد، له ساڵى 2011دا، وه‌ك باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له ديمه‌شق ده‌ستبه‌كاربوو، دواى داخستنى باڵيۆزخانه‌ى ئه‌مه‌ريكا له سووريا، ساڵى 2014 وه‌ك باڵيۆزى ئه‌و وڵاته له جه‌زائير درێژه‌ى به‌كاربوو.
رۆبه‌رت فۆرد، له‌گه‌ڵ په‌سه‌ندكردنى بڕيارى باراك ئۆباما سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا، بۆ پلانى راهێنان و پڕچه‌ككردنى ئۆپۆزيسيۆنى سووريا، راسته‌وخۆ ده‌ستى له‌كار كێشايه‌وه، هه‌رچه‌نده ئێستا ئه‌و به‌رنامه‌يه‌ى كۆشكى سپى راوه‌ستاوه، به‌هۆى ئه‌وه‌ى هيچ سوودێكى نه‌بووه، چونكه به‌پێى هه‌ندێك زانيارى ئه‌و چه‌كدارانه له دواى مه‌شق پێكردنييان له‌لايه‌ن سوپاى ئه‌مه‌ريكاوه، خۆيان و چه‌كه‌كانييان ده‌چنه ريزى چه‌كدارانى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش).