کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
پارتى: گۆڕان پابه‌ندى رێككه‌وتنه‌كه نه‌بوو
پارتى ديموكراتى كوردستان رايده‌گه‌يه‌نێ كه سه‌رۆكى په‌رله‌مان به رێككه‌وتنى نێوان لايه‌نه‌كان داندراوه، به‌ڵام گۆڕان پابه‌ندى رێككه‌وتنه‌كه نه‌بووه.
K24 – ھەولێر
پارتى ديموكراتى كوردستان رايده‌گه‌يه‌نێ كه سه‌رۆكى په‌رله‌مان به رێككه‌وتنى نێوان لايه‌نه‌كان داندراوه، به‌ڵام گۆڕان پابه‌ندى رێككه‌وتنه‌كه نه‌بووه.
دواى رێگريكردن له سه‌رۆكى په‌رله‌مان بۆ ناو شارى هه‌ولێر، له‌لايه‌ن هێزه ئه‌منييه‌كانى شارى هه‌ولێره‌وه، پارتى ديموكرتى كوردستان رايده‌گه‌يه‌نێ كه سه‌رۆكى په‌رله‌مان به سازانى نێوان لايه‌نه‌كان داندرابوو، و ئێسته گۆڕان پابه‌ندى ئه‌و سازانه نه‌بوو بۆيه شه‌رعييه‌تى گۆڕان له ناو حكوومه‌تدا نه‌ماوه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (12.10.2015) سەرچاوەیەکی بەرپرس لە پارتی دیموکراتی کوردستان (K24) گوت: "لەبەر ئەوە ڕێگە لە یوسف محه‌مه‌د سەرۆکی پەرلەمان گیراوە بێتەوە پەرلەمان، چونکە بە ڕێکەوتن و بەسازانی نێوان لایەنەکان داندراوە و ئێسته بزووتنەوەی گۆڕان لەو رێککەوتننامەیە لایداوە و پابەند نەبووه، بەڵام بۆی ھەیە وەک پەرلەمانتارێک بگەڕێتەوە نێو پەرلەمانی کوردستان".
له بارەی ئاگادارکردنەوەی وەزیرەکانی سەر بەبزووتنەوەی گۆڕانیش کە "نه‌هێنه‌وه ده‌وام" لە لایەن پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەکرد: "وەزیرەکان راستەوخۆ لە لایەن خەڵکەوە دەنگیان پێنەدراوە، بەڵکو لە لایەن وەزیرانەوە داندراون و ناکرێت ئەوانیش لە دەوامی فەرمی خۆیانەوە بەردەوام بن، چونکە ئەوە تەواوی جومگەکانی حکوومەت دەگرێتەوە".
ئەمڕۆ دووشەممە ١٢ی تشرینی یەکەم، لە بازگەی دێگە رێگە بە سەرۆکی پەرلەمان و ژمارەیەک لە ئەندامانی پەرلەمان لە فراکسیۆنە جیاوازەکان نەدرا بچنەوە ھەولێر و گەڕانەوە شاری سلێمانی و لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا یوسف محەممەد، سه‌رۆكى په‌رله‌مان ڕایگەیاند كه ئەوەی بەرانبەر ئه‌وان کراوە پێشل‌کردنی ئیرادە و ویستی خەڵکە، ئەوەش خزمەت بە ھیچ لایەنێک ناکات لە باشووری کوردستان، بەڵکو دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکا.