کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
كۆسره‌ت ره‌سوڵ: پشتگیری ته‌واوی خۆپێشاندان و ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك ده‌كه‌ين
K24 – ژوورى هه‌واڵ
جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتیی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی، پشتیوانی حزبه‌كه‌ی بۆ خۆپیشاندانی هاووڵاتیان ده‌ربڕی و رایگه‌یاند، رێگه ناده‌ن هیچ ده‌ستێكی ره‌ش باڵ به‌سه‌ر ته‌بایی و یه‌كڕیزی هاووڵاتییاندا بكێشێت.
ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ریشسپی و كه‌سایه‌تییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ده‌وروبه‌ری سلێمانی تیشكی خسته سه‌ر ره‌وشی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان و باسیشی له‌وه كردووه، هه‌وڵی جدیی ده‌خه‌نه گه‌ڕ بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی گونجاو بۆ قه‌یرانه‌كانی هه‌رێم.
به هۆی درووستبوونی پشێوی و پێكدادان له خۆپیشاندانی چه‌ند رۆژی رابردووی سنووری پارێزگای سلێمانی، گرژی و ئاڵۆزی روویان له په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ریه‌ك له پارتی دیموكراتی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كردووه.
كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند كه ئه‌وان پشتگیری ته‌واوی خۆپێشاندان و ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك ده‌كه‌ن.
میدیاكانی یه‌كێتی له سه‌ر زاری كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی بڵاویانكردۆته‌وه كه ئه‌وان له هه‌وڵی جدیدان بۆ چاره‌سه‌ری ڕیشه‌یی دۆخه‌كه و به ته‌واوی تواناوه هه‌وڵیشی بۆ ده‌ده‌ن.
ئه‌م گووتانه‌ی جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له چوارچێوه‌ی كۆبونه‌ویه‌كی بوو له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له ریش سپی و كه‌سایه‌تی ده‌ورووبه‌ری شاری سلێمانی.
هاوكات كۆسره‌ت ره‌سول باسی له‌وه‌شكردووه كه ئه‌وان لێ ناگه‌ڕێن كه ده‌ستی ڕه‌ش و خراپی دوژمنان باڵ به‌سه‌ر ته‌بایی و یه‌كڕیزی هاووڵاتیان له هه‌رێمی كوردستان بكێشێت.