کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
پارتى: رێككه‌وتنه‌كان هه‌ڵوه‌شاونه‌ته‌وه
گۆڕان پابه‌ندى ئه‌و رێككه‌وتنانه نه‌بووه كه حكومه‌تى له‌سه‌ر پێكهێنراوه
K24 – ژوورى هه‌واڵ
پارتی دیموكراتی كوردستان، رێككه‌وتنی لایه‌نه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت به هه‌ڵوه‌شاوه له‌قه‌ڵه‌مده‌دات و رێگه به كاركردنی وه‌زیره‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان نادات و ئه‌مڕۆش وه‌زیری پێشمه‌رگه و ژماره‌یه‌ك له پله‌داره‌كانی ئه‌و وه‌زاره‌ته ئاگادار كراونه‌ته‌وه ده‌وام نه‌كه‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه تایبه‌ت به (K24) راگه‌یاند، به هۆی سووتانی چه‌ند بارهگايهكی پارتی له سنووری پارێزگای سلێمانی، كادیرانی پارتی دڵگه‌رمن و له‌به‌ر سه‌لامه‌تی وه‌زیره‌كانی گۆڕان داوایانلێكراوه، ده‌وام نه‌كه‌ن.
كابینه‌ی هه‌شته‌می حكومه‌تی هه‌رێم كه به كابينه‌ى بنكه‌فراوان و كۆده‌نگى نيشتمانى ناوده‌برا، له هه‌ژده‌ی حوزه‌یرانی ساڵی رابردوو پێكهێنرا و پارتی پێنج وه‌زاره‌ت و یه‌كێتی شه‌ش وه‌زاره‌ت و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به چوار وه‌زاره‌ت به‌شدارییان له حكومه‌تدا كرد.
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی ھەرێمی كوردستان بە كوردستان 24ی ڕاگەیاند: وەزیری پێشمەرگە و ھەندێ لە پلەدارەكانی ئەو وەزارەتە ئاگادار كراونەتەوە كە نەیەنە وەزارەت و دەوام نەكەن.
ئەو سەرچاوەیە وتیشی ھۆكاری ئەو داوایە بۆ ئەوە گەراوەتەوە كە بەھۆی سوتاندنی بارەگاكانی پارتی لە دەڤەری سلێمانی، خەلكی پارتی لە ھەولێر دڵگەرمن و بۆ سەلامەتی خۆیان ئەو داوایە ئاراستەی وەزیری پێشمەرگە كراوە. ئەمە لە كاتێكدایە كە شەوی ڕابردوو ھەمان داوا ئاراستەی سەرۆكی پەرلەمان و وەزیرەكانی سەر بە بزوتنەوە گۆڕان كرابو و داواین لێكرابوو نەگەڕێنەوە ھەولێر.