کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان بۆ كاتێكی نادیار دواخرا
رێككه‌وتنه‌كان هه‌ڵوه‌شاونه‌ته‌وه
K24 – ژوورى هه‌واڵ
به‌ر له رووداوه‌كانی ئه‌مڕۆ، په‌رله‌مانی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا، دانیشتنی ئه‌مڕۆی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و بۆ كاتێكی نادیار دوا خست.
شه‌وی رابردووه، ماڵپه‌ڕی په‌رله‌مانی كوردستان بڵاویكرده‌وه، سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان دانیشتنی رۆژی دووشه‌ممه‌ی له سەر داوای هه‌ریه‌ك له فراكسیۆنه‌كانی (پارتی، گۆڕان، یەکێتی، یەکگرتوو، کۆمەڵ) بۆ كاتێكی نادیار دواخست.
بڕیار بوو، ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی كوردستان بۆ تاوتوێكردنی بارودۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان و قەیرانی دارایی و دواکەتنی موچەی كۆببێته‌وه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، ئه‌مڕۆ، له بازگه‌ی نێوان هه‌ولێر و كه‌ركوك، هێزێكی ئه‌منی رێگه‌یان نه‌دا سه‌رۆكی په‌رله‌مان و ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتاران سه‌ردانی شاری هه‌ولێر بكه‌ن.
پەرلەمانی كوردستان ئەمرۆ بڕیاربوو دانیشتنێك ئەنجام بدات ، بەڵام لەسەر داوای پێنج فراكسیۆنەكەی پەلەمان ، دانیشتنەكە دواخرا .
لە راگەیەندراوێكی پەرلەمانی كوردستاندا ھاتووە كە ئەمرۆ بڕیاربوو دوو شەممە دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان لەسەر بارۆدۆخی ھەرێمی كوردستان و قەیرانی دارایی و دواكەوتنی موچەی فەرمانبەران سازبكرێت . بەڵام لەسەر داوای پێنج فراكسیۆنەكەی پەرلەمان ، سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان بڕیاریدا دانیشتنەكەی ئەمرۆ بۆ كاتێكی نادیار دوابخات .