کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
سەرۆكی پەرلەمان: ھەوڵی كودەتا ھەیە بۆسەر شەرعیەت
رێگاى پێ نه‌درا وه‌ك سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان بێته‌وه هه‌ولێر
K24 – ژوورى هه‌واڵ
به‌يانى ئه‌مڕۆ، له بازگه‌ى پردێ، رێگا به گه‌ڕانه‌وه‌ى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان نه‌درا له سلێمانييه‌وه بگه‌ڕێته‌وه هه‌ولێر و ده‌وامى ئاسايى خۆى بكات.
يوسف محه‌مه‌د، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان، دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ سلێمانى، له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا گوتى: " شەرعیەت لە خەڵك وەرگیراوە، تەنھا لە ڕێگەی خەڵكیشەوە وەردەگیرێ. بەداگیر كردنی ھەولێر شەرعیەت لەق نابێت".
له درێژه‌ى قسه‌كانيدا، سه‌رۆكى په‌رله‌مان روونيشى كرده‌وه، ئێمە لە پەرلەمان ناچینە ژێر كودەتا.
له كۆنگره رۆژنامه‌وانييه‌كه‌دا، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (12.10.2015)، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى گوتيشى: "داوای لە خەڵكی كوردستان كرد خۆ ڕاگربن".
سه‌رۆكى په‌رله‌مانى له به‌رانبه‌ر گرژى و ئاڵۆزييهكان و خۆپيشاندانهكانهكان گوتى: "وەڵامدانەوەی ھاوڵاتیان بە گولە نابێت و دەبێ تەقەكەران لێپێچینەوەیان لەگەڵدا بكرێت".
دواى په‌لاماردانى لق و ناوچه‌كانى پارتى له چه‌ند شار‌و شارۆچكه‌يه‌كى سنوورى پارێزگاى سلێمانى، مه‌كته‌بى سياسى پارتى له به‌ياننامه‌يه‌كدا، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى رێككه‌وتنه‌كانى پێكهينانى كابينه‌ى هه‌شته‌مى راگه‌ياند و ئاماژه‌ى به مافى خۆى كرد و رايگه‌ياند كه ئه‌وان ئازادن له‌گه‌ڵ كێ كابينه پێكده‌هێنين.
به گوته‌ى پارتى، بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان پابه‌ندى رێككه‌وتنه‌كان نه‌بووه و پشتى له‌و سازانه كردووه كه حكومه‌ت و په‌رله‌مانى له‌سه‌ر پێكهێنراوه، هه‌روه‌ها مه‌كته‌بى سياسى پارتيش رايگه‌ياندووه، كه پێويست ناكات چيديكه گۆڕان به‌شدارى حكومه‌ت بكات و وه‌زيره‌كانى ئه‌و حزبه‌ش بۆيان نييه وه‌ك وه‌زير بچنه وه‌زاره‌ته‌كان و سه‌رۆكى په‌رله‌مانيش، ته‌نها ده‌توانێت وه‌ك ئه‌ندام په‌رله‌مانێك بێته هه‌ولێر، نه‌ك وه‌ك سه‌رۆكى په‌رله‌مان.