کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
سوپاى عێراق: داعش له رومادى داڕووخاوه
له‌ماوه‌يه‌كى نزيكدا له روومادى وه‌ده‌رييان ده‌نێين
K24 – ژوورى هه‌واڵ
سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای عێراق رایگه‌یاند كه چه‌كدارانى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش) له رومادی داڕووخاوه و هێزه ئه‌منیه‌كانیش پێشڤه‌چوونی به‌رچاویان له ئۆپه‌راسیۆنه‌كاند به ده‌ستهێناوه.
عوسمان غانمی سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای عێراق، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (12.10.2015) یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی له روومادی به‌سه‌ركرده‌وه و ڕاشیگه‌یاند كه چه‌كدارانی داعش له ڕوومادی شكستیان هێناوه و له هه‌مان كاتدا هێزه ئه‌منیه‌كان پێشڕه‌وییان كردووه و چه‌ندین ناوچه‌یان كۆنتڕۆڵ كردووه.
سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای عێراق گووتیشی هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازییه‌كان له دژی رێكخراوی داعش به‌رده‌وام ده‌بن تاكو ئه‌و كاته‌ی به‌ته‌واوه‌تی له رومادی وه‌ده‌ریان ده‌نێن.