کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
يه‌كێتى ئه‌وروپا داواى روونكردنه‌وه له رووسيا ده‌كا
له به‌زاندنى سنوورى ئاسمانى توركيا له‌لايه‌ن فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى رووسيا نيگه‌رانين
K24 – هه‌ولێر
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى يه‌كێتى ئه‌وروپا رايگه‌ياند، پێويسته رووسيا هه‌ڵوێسته‌كانى خۆى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى چه‌كدارانى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش) روونبكاته‌وه.
فيديريكا مۆگيرينى، وه‌زيرى كاروبارى ده‌ره‌وه‌ى يه‌كێتى ئه‌وروپا، ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه (12.10.2015)، رايگه‌ياند، پێويسته هه‌ماهه‌نگى له پرۆسه‌ى بۆردومانكردنى چه‌كداره توندڕه‌واندا هه‌بێت و نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كانى له سووريا سه‌رپه‌رشتى ئه‌و كاره بكات.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئه‌گه‌ر هه‌ماهه‌نگى نه‌بێت، مه‌ترسى گه‌وره‌ى سه‌ربازى لێده‌كه‌وێته‌وه، كه به‌هيچ شێوه‌يه‌كى پێشبينى نه‌كرێت.
ئاژانسى هه‌واڵى "ئه‌نادۆڵ" بڵاويكردووه‌ته‌وه، به‌ر له ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى كاروبارى دره‌وه‌و ئاسايش له يه‌كێتى ئه‌وروپا له نووسينگهى سه‌ره‌كى خۆى له لۆكسمبۆرگ، فريدريكا مۆگيرينى رايگه‌ياندووه، له كۆبوونه‌وه‌ياندا، باس له پێشڤهچوونهكانى ناوچه‌كه، كرده‌وه تيرۆريستييه‌كانى ئه‌نكارا، دواييش پێشهاته‌كانى ليبيا و سووريا و قه‌يرانى په‌نابه‌ران، تاووتوێ ده‌كه‌ن.
مۆگرينى جه‌ختيشى له‌سه‌ر پێويستى گه‌يشتنه رێككه‌وتنى لايه‌نه ناكۆكه‌كانى ليبيا كردووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش به ئامانجى به‌ديهێنانى ئاسايش و سه‌قامگيرى له‌و وڵاته‌و ناوچه‌كه‌دا.
راشيگه‌ياندووه، يه‌كێتى ئه‌وروپا هاوكارى سياسى سووريا ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ى به په‌له بگه‌نه چاره‌سه‌رێكى سياسى گونجاو، هه‌روه‌ها باسى له ده‌ستێوه‌ردانه‌كانى رووسيا كرد‌و گوتى: "رووسيا رێساى يارييه سياسييه‌كانى له سووريا گۆڕيوه و به‌زاندنى ئاسمانى توركيا له‌لايه‌ن فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى رووسيا، جێگاى نيگه‌رانيمانه".
مۆگرينى ئاماژه‌ى به كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رانى يه‌كێتى ئه‌وروپا كردووه كه له 15-16ى مانگى 10ى 2015 له برۆكسلى پايته‌ختى به‌لژيكا ده‌به‌سترێت و بڕياره له كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا قه‌يرانى په‌نابه‌ران تاووتوێ بكرێت.