کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
بريتانيا له داواكارى رۆيشتنى ئه‌سه‌د نه‌رمى ده‌نوێنێ
بريتانيا نايه‌وێت له داهاتووى سووريادا شوێنێك هه‌بێت بۆ ئه‌سه‌د
K24 – هه‌ولێر
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى بريتانيا رايده‌گه‌يه‌نێت كه وڵاته‌كه‌ى پابه‌نده به بۆچوونه‌كانى خۆى و ناتوانێت ره‌زامه‌ند بێت له‌سه‌ر مانه‌وه‌ى به‌شار ئه‌سه‌د به‌شێوه‌يه‌كى ههميشهيى، به‌ڵام مانه‌وه‌ى ئه‌سه‌د به شێوه‌يه‌كى كاتى، جێگاى گفتوگۆكردنه.
فيليپ هامۆند، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى بريتانيا، به‌ر له كۆبوونه‌وه‌ى وه‌زيرانى ده‌ره‌وه‌ى يه‌كێتى ئه‌وروپا، رايگه‌ياند كه وڵاته‌كه‌ى پابه‌نده به بۆچوونه‌كانى خۆى و ناتوانێت رێگا به مانه‌وه‌ى ههميشهيى به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكى سووريا بدات.
راشيگه‌ياند، كه له باره‌ى كاتى رۆيشتنه‌وه گفتوگۆ بكرێت و له‌و باره‌يه‌وه هه‌ندێك نه‌رمى بنوێنرێت.
روونيشكرده‌وه، ديپلۆماتكرانى وڵاته‌كه‌ى هه‌وڵده‌ده‌ن بگه‌نه چاره‌سه‌رێكى گونجاو، له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌ى كه ده‌يانه‌وێت ده‌ستبه‌جێ ئه‌سه‌د ده‌سه‌ڵاتى به‌جێبهێڵێت.
هه‌رچه‌نده داواى نه‌كردووه ده‌ستبه‌جێ ئه‌سه‌د، ده‌سه‌ڵات به‌جێبهێڵێت، به‌ڵام هامۆند جه‌ختى له‌سه‌ر رۆيشتنى ئه‌سه‌د كرده‌وه و گوتى: "ناتوانين وه‌ك چاره‌سه‌ر درێژخايه‌ن كار له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌د بكه‌ين و نامانه‌وێت له داهاتووى سووريادا شوێنێك بۆ ئه‌و هه‌بێت، به‌ڵام ده‌مانه‌وێت نهرمييهك له به‌رانبه‌ر مانه‌وه‌ى ئه‌سه‌د به شێوه‌يه‌كى كاتى بنوێنين".
له سهروبهرندى ده‌ستێوه‌ردانى رووسيا له سووريا، وه‌زيرانى ده‌ره‌وه‌ى يه‌كێتى ئه‌وروپا، سه‌رقاڵى دۆزينه‌وه‌ى رێگاچارهيهكى سياسى ئاشتيانهن و گومانيشيان له داهاتووى ئه‌سه‌د له سووريا هه‌يه.
به‌گوێره‌ى زانيارييه‌كانى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان له ئه‌نجامى گرژى و ئاڵۆزييه‌كانى سووريا له ساڵى 2011ه‌وه تاكو ئێستا ، 250 هه‌زار كه‌س كوژراون و نزيكه‌ى نيو مليۆن كه‌سيش په‌ناهه‌نده بوونه.