کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
نزیكی 20 هێرشی ئاسمانی ده‌كرێته سه‌ر داعش
هێرشێكیان بۆ شنگال بووه
K24- ژووری هه‌واڵ
له گورزێكی دیكه‌ی هێزه ئاسمانییه‌كان بۆ سه‌ر داعش، 18 هێرشی ئاسمانیی كراوته سه‌ر ئه‌و ڕێكخراوه و شكستی گیانی و ماددیان پێ گه‌یاندوون.
فڕۆكە جەنگیەكانی ھاوپەیمانان له ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا، 18 ھێرشی ئاسمانییان بۆ سەر پێگەكانی ڕێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) لە عێراق ئەنجام دا و تێیدا یه‌كه و شوێنی شه‌ڕكردنی ئه‌و ڕێكخراوه‌یان كردووته ئامانج و له ئه‌نجامدا جگه له زیانی گیانی، چه‌ندان ئۆتۆمبێلیان تێكشاندوون.
به پێی به‌یاننامه‌یه‌كی هاوپه‌یمانان كه دوێنێ دووشه‌ممه (12.10.2015) بڵاوی كردووته‌وه و كۆپییه‌كی بۆ (K24) ناردووه، ئه‌و هێرشه ئاسمانییه بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی بەغدادیە، بێجی، فەلوجە، كەسكی مووسڵ، سوڵتان عەبدوڵڵا، تەلەعفەر و شنگال ئەنجام دراون.
هێزه هاوپه‌یمانییه‌كان، له مانگی ئابی ساڵی 2014 تاوه‌كوو ئێسته به به‌رده‌وامی هێرشی ئاسمانییان به‌پێی سه‌ختی چالاكی شوێنه‌كان و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و سوپای عێراق ئه‌نجام ده‌ده‌ن.