کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
سێ حیزبه‌كه كۆده‌بنه‌وه
بڕیاره یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، یه‌كگرتووی ئیسلامی و كۆمه‌ڵی ئیسلامی سه‌باره‌ت به دۆخی ئێسته‌ی كوردستان
K24- ژووری هه‌واڵ
بڕیاره یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، یه‌كگرتووی ئیسلامی و كۆمه‌ڵی ئیسلامی سه‌باره‌ت به دۆخی ئێسته‌ی كوردستان و گرفته‌كانی نێوان پارتی و گۆڕان كۆببنه‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سێ قۆڵی له‌سه‌ر ئاستی كه‌سی یه‌كه‌می یه‌كێتی، یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ كۆده‌بنه‌وه و تێیدا هه‌وڵی صاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان پارتی و گۆڕان ده‌ده‌ن. پێشتریش كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ، جێگری سكرتێری گشتیی یه‌كێتی كه سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتی ده‌كات له كۆبوونه‌وه سێ قۆڵییه‌كه، ڕایگه‌یاندبوو كه به‌بێ گۆڕان به‌شداری هیچ حكوومه‌تێك ناكه‌ن.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، په‌یامنێری كوردستان (K24) له‌به‌رده‌م شوێنی كۆبوونه‌وه‌كه ڕایگه‌یاند كه كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ له سلێمانییه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه هه‌ولێر، بۆیه كۆبوونه‌وه‌كه بۆ له كاتژمێر 11 بۆ 12ی ئه‌مڕۆ ئه‌نجام ده‌درێت.
هه‌ر ئه‌مڕۆش له شاری سلێمانی، شاندێكی باڵای بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، له‌گه‌ڵ یه‌كێتی كۆبوونه‌وه، به‌ڵام تاوه‌كوو ئێسته، ئه‌نجامی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه ڕانه‌گه‌یه‌نراوه.
دوای خۆپیشاندانه‌كانی سلێمانی و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری كه به هێرشكردنه سه‌ر 9 باره‌گای پارتی و سووتانی 4 له‌و باره‌گایانه كۆتایی هات، پارتی دیموكراتی كوردستان هۆكاری گۆڕینی ئاڕاسته‌ی خۆپیشانده‌رانی گه‌ڕانده‌وه بۆ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و له به‌یاننامه‌یه‌كاد تۆمه‌تی خسته سه‌ر "نه‌وشیروان مسته‌فا و بزوتنه‌وه‌كه‌ی" و دواتریش له وه‌زاره‌ته‌كانی حكوومه‌ت پاشه‌كشێیان پێ كرا.