کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
یه‌كێتی و گۆڕان كۆبوونه‌وه
شاندێكی باڵای بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتییان كرد و كۆبوونه‌وه.
K24- ژووری هه‌واڵ
شاندێكی باڵای بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتییان كرد و كۆبوونه‌وه.
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، شاندێكی باڵای خۆی كه له حه‌مه تۆفیق ره‌حیم، عومه‌ری سه‌ید عه‌لی و عوسمانی حاجی مه‌حمود پێكهاتبوون، نارده لای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسیی ئه‌و حیزبه، له‌گه‌ڵ حاكم قادر، ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵلا و له‌تیف شێخ عومه‌ر، ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی كۆبوونه‌وه.
كۆبوونه‌وه‌كه كه سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (13.10.2015) ئه‌نجام درا، تا ئێستا هیچ ده‌رئه‌نجامێكی ئاشكرا نه‌كراوه، به‌ڵام ڕاگه‌یاندنه ئۆرگانییهكانی یه‌كێتی و گۆڕان بڵاویان كردووه‌ته‌وه كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له باره‌ی قه‌یرانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرا و بیروڕا له‌باره‌ی كێشه‌كانی په‌رله‌مان و حكومه‌ت ئاڵوگۆڕكراوه.
دوای خۆپیشاندانه‌كانی سلێمانی و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری كه به هێرشكردنه سه‌ر 9 باره‌گای پارتی و سووتانی 4 له‌و باره‌گایانه كۆتایی هات، پارتی دیموكراتی كوردستان هۆكاری گۆڕینی ئاڕاسته‌ی خۆپیشانده‌رانی گه‌ڕانده‌وه بۆ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و له به‌یاننامه‌یه‌كاد تۆمه‌تی خسته سه‌ر "نه‌وشیروان مسته‌فا و بزوتنه‌وه‌كه‌ی" و دواتریش له وه‌زاره‌ته‌كانی حكوومه‌ت پاشه‌كشێیان پێ كرا.