کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
نه‌عمان قورتولموش: ته‌قينه‌وه‌كانى ئه‌نقه‌ره هێرشى خۆكوژى بوون
جێگرى سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا، رايده‌گه‌يه‌نێ كه لێكۆڵينه‌وه‌كان ده‌ريانخستووه له ته‌قينه‌وه‌كانى شارى ئه‌نقه‌ره‌دا 5 كيلۆگرام "تى ئێن تى" به‌كار هاتووه.
K24- ژوورى هه‌واڵ
جێگرى سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا، رايده‌گه‌يه‌نێ كه لێكۆڵينه‌وه‌كان ده‌ريانخستووه له ته‌قينه‌وه‌كانى شارى ئه‌نقه‌ره‌دا 5 كيلۆگرام "تى ئێن تى" به‌كار هاتووه.
به‌پێى گوته‌ى جێگرى سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا، دواى لێكۆڵينه‌وه‌كردن له هه‌ردوو ته‌قينه‌وه‌كانى شارى ئه‌نقه‌ره، به‌ڵگه‌كان ده‌ريان خستووه كه ته‌قينه‌وه‌كان هێرشى خۆكوژى بوون، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش 5 كيلۆگرام له مادده‌ى "تى ئێن تى"يان به‌كارهێناوه.
دوێنێ دووشه‌ممه (12.10.2015) نه‌عمان قورتولموش، جێگرى سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانى له پايته‌ختى ئه‌نقه‌ره، گوتى: "تاوه‌كوو له زانياريه‌كان دڵنيا نه‌بينه‌وه، هيچ به‌ياننامه‌يه‌كى فه‌رمى ده‌رناكه‌ين، به‌ڵام به‌ڵگه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌و ماددانه‌ى كه بۆ ته‌قينه‌وه‌كانى ئه‌نقه‌ره به‌كارهاتبوو، هه‌مان ئه‌و ماددانه‌ن كه له ته‌قينه‌وه‌كانى شارى پرسوسى سه‌ر به پارێزگاى ئورفه له 20 ته‌موزى ئه‌مساڵ ئه‌نجامدرابوو".
روونيشى كرده‌وه: "پێويسته له‌سه‌ر هه‌موو حيزبه سياسييه‌كانى و ريكخراو و كۆمه‌ڵه مه‌ده‌نييه‌كان و رۆشنبيران و راگه‌ياندنه‌كان، به‌زمانى ئاشتى و برايه‌تى بدوێن و دوور بكه‌ونه‌وه له‌يه‌كتر تۆمه‌تباركردن و دژايه‌تى كردنى يه‌كتر".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا: "ئامانجى رێكخراوه‌كانى تيرۆرستى بريتييه له په‌كخستنى به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنێكى ئاشتيانه‌يه، به‌ڵام ئێمه دڵنيايان ده‌كه‌ينه‌وه كه هێزه ئه‌منييه‌كانمان به هه‌موو شێوه‌يه‌ك هه‌وڵده‌ده‌ن كه‌شێكى ئارام و دوور له ده‌ستى چه‌په‌ڵى تيرۆرستان هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ڕێوه‌بچێت".
سه‌باره‌ت به بۆردومانى فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى رووسيا له ده‌وروبه‌رى توركيا، قورتولموش گوتى: "بۆردومانكردنى سنووره‌كانمان پێشلكاريه‌كه كه رووسيا ئه‌نجامى ده‌دات، ئه‌مه واده‌كات په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا و رووسيا شڵۆق بن، توركيا داوكارييه‌كى پێشكه‌ش به رووسيا كردووه بۆ ئه‌وه‌ى لێژنه‌يه‌كى سه‌ربازى هاوبه‌ش پێكبهێنرێ به‌ڵام تا ئێسته رووسيا وه‌ڵاميان نه‌داوينه‌ته‌وه".
رۆژى شه‌ممه‌ى رابردوو، له ساته‌وه‌ختى به‌ڕێوه‌چوونى رێپێوانێك له‌لايه‌ن چالاكوانه مه‌ده‌نييه‌كانى توركيا له دژی ده‌ست پێ كردنه‌وه‌ی شه‌ڕی نێوان حكوومه‌ت و پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) له نزيكى وێستگه‌ى شه‌مه‌نده‌فه‌ر له شارى ئه‌نقه‌ره‌ى پايته‌ختى وڵاتى توركيا، دوو ته‌قينه‌وه رووياندا، له ئاكامدا 97 هاووڵاتى گيانيان له ده‌ستداو 246ى ديكه‌ش برينداربوو.