کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
كۆبوونه‌وه‌ى سێ لايه‌نه‌كه كۆتايى هات
له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك رێككه‌وتن
K24 - هه‌ولێر
كۆبوونه‌وه‌ى هه‌ر سێ لايه‌نى يه‌كێتى، يه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ كۆتايى هات و نوێنه‌رانى هه‌رسێ حزبه‌كه، كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانييان رێكخست.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (13.10.2015)، به مه‌به‌ستى چاره‌سه‌كردنى گرژى و ئاڵۆزييه سياسييه‌كانى كوردستان، به‌تايبه‌تيش له‌نێوان گۆڕان و پارتى، هه‌ر سێ لايه‌نى يه‌كێتى نيشتمانى، يه‌كگرتووى ئيسلامى و كۆمه‌ڵى ئيسلامى له هه‌ولێر كۆبوونه‌وه.
دواى ته‌واوبوونى كۆبوونه‌وه‌كه‌ش، نوێنه‌رانى هه‌رسێ حزب، كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانى هاوبهشييان سازكرد و مه‌لا به‌ختيار، نوێنه‌رى يه‌كێتى نيشتمانى كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌ى سێ لايه‌نه‌كه، له وه‌ڵامى پرسيارى وه‌رگرتنه‌وه‌ى وه‌زاره‌ته‌كانى گۆڕان رايگه‌ياند، كه ئه‌وان وه‌ك يه‌كێتى ئاماده‌نين وه‌زاره‌ته‌كانى گۆڕان وه‌ربگرن، هه‌رچه‌نده پێشتر گۆڕان داواى ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ى كرد كه هى يه‌كێتى بوون.
خه‌ليل ئيبراهيم نوێنه‌رى يه‌كگرتووى ئيسلامى كوردستان، رايگه‌ياند، ئاسته‌نگه‌كانى ئێستا وا ده‌خوازێت حكومه‌تى بنكه فراوان بمێنێته‌وه و بهرپرسيارهكان له ئه‌ستۆى خۆمان بگرين، چاره‌سه‌ريش لهوهدايه هه‌موو لايه‌ك ده‌ست به گفتوگۆكان بكه‌نه‌وه.
محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د، نوێنه‌رى كۆمه‌ڵى ئيسلامى له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، له‌باره‌ى رێگرتنى وه‌زيره‌كانى گۆڕان و سه‌رۆكى په‌رله‌مان رايگه‌ياند، كه پارتى ده‌توانێت حكومه‌ت هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، به‌ڵام رێگريكردن له وه‌زيران و سه‌رۆكى په‌رله‌مان، ره‌وا نييه و ئه‌و شتانه‌ش خزمه‌ت به‌و قۆناغه‌ى ئێستاى كوردستان ناكات.
له كۆنگره رۆژنامه‌وانييه‌كه‌دا، لايه‌نه‌كان له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك رێككه‌وتن، كه بريتين له:
- چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى په‌رله‌مان و حكومه‌ت، تا خولى ئێستاى په‌رله‌مان ته‌واو ده‌بێت.
- پشتيوانى مافى خۆپيشانده‌رانى مه‌ده‌نى ده‌كه‌ين و دژى ئاژاوهگێڕين.
- راگه‌ياندنه‌كان، به‌تايبه‌تى پارتى و گۆڕان هاوكار بن بۆ چاره‌سه‌ركردنى باروۆدخهكه.
- به لێبڕاوى دژى دوو ئيدارهيين له كوردستاندا.
- په‌كخستنى رۆڵى سه‌رۆكى په‌رله‌مان و وه‌زيره‌كانى گۆڕان پێچه‌وانه‌ى ياسا
- دهستتێودهوراىنى هه‌ر لايه‌ك راسته‌وخۆ و ناراسته‌وخۆ له‌لايه‌ن وڵاتانى ئئيقليمى و هێزى سياسى، ده‌وه‌ستينه‌وه.