کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ئوستراليا رێگا به كۆچبه‌رى ناياسايى نادات
پێشوازى له 12 هه‌زار په‌نابه‌ر ده‌كات
K24 - هه‌ولێر
حكومه‌تى ئوستراليا جه‌خت له‌سه‌ر پابه‌ندبوونى خۆى به‌بڕيارى پێشوازيكردن له 12 هه‌زار په‌نابه‌رى عێراق و سووريا ده‌كاته‌وه‌و رايده‌گه‌يه‌نێت، كه رێگا به كۆچبه‌رى ناياسايى نادات.
پيته‌ر داتۆن، وه‌زيرى كۆچى ئوستراليا، له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا رايگه‌ياند، له سه‌ره‌تاى مانگى داهاتوودا، به هه‌ماهه‌نگى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان، ده‌ست به نيشته‌جێكردنى ئه‌و 12 هه‌زار په‌نابه‌ره ده‌كه‌ن، كه پێشووتر حكومه‌تى ئوستراليا بڕيارى دابوو.
داتۆن، له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانى، له كامپى په‌نابه‌ران، له دوورگه‌ى كريسميسى ئوستراليا گوتى: "حكومه‌تى ئوستراليا پابه‌ند به بڕياره‌كانى پێشووى خۆى، كه بڕياريداوه پێشوازى له 12 هه‌زار په‌نابه‌رى عێراق و سووريا بكات"، روونيشى كرده‌وه له سه‌ره‌تاى مانگى تشرينى دووه‌م، ده‌ست به نيشته‌جێكردنى ئه‌و په‌نابه‌رانه ده‌كه‌ن.
داتۆن زياتر گوتيشى: "ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر داواكارى مافى په‌نابه‌رێتى 200 كه‌سى سووريايى دراوه، چاوه‌ڕێش ده‌كه‌ين هه‌زار داواكارى ديكه‌ى په‌نابه‌رێتى ئاراسته‌ى حكومه‌ت بكرێت".
وه‌زيرى كۆچى ئوستراليا راشيگه‌ياند، كه هه‌ندێك كه‌س واده‌زانن، ده‌توانن له رێگاى ناياسايى و به‌رێگاى قاچاخدا بگه‌نه ئوستراليا، به‌ڵام ئه‌وه شتێكى مه‌حاڵه و هيوادارين كه‌س هه‌وڵى له‌و جۆره نه‌دات.
له‌و چوارچێوه‌يه‌شدا، ئه‌ندرۆ پۆترێل، فه‌رمانده‌ى ده‌ريايى ئوستراليا گوتى: "وڵاته‌كه‌ى پرۆسه‌ى پاراستنى سه‌روه‌رى سنووره‌كانى جێبه‌جێده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ى قاچاخچى و بازرگاكانى مرۆڤ له سنووره‌كانى دوور بخاته‌وه به‌ره‌نگارى مه‌ترسييه‌كانى قاچاخچييهكان ده‌بێته‌وه".
پۆترێل راشيگه‌ياند، كه پرۆسه‌ى پاراستنى سه‌روه‌رى سنوورى ئوستراليا سه‌ركه‌وتوو بووه و گوتى: "تا ئێستا هيچ حاڵه‌تێكى مردن و نقوومبوونى به‌له‌مى په‌نابه‌ران، له نزيك كه‌ناراوه‌كانى ئوستراليا رووى نه‌داوه، ئه‌مه‌ش سه‌ركه‌وتنى تيمى پاراستنى ده‌رياى سه‌لماندووه".
راشيگه‌ياند، له مانگى ئايارى ئه‌مساڵدا، هه‌وڵى گه‌يشتن به كه‌ناراوه‌كانى ئوستراليا دراوه، به‌ڵام تيمى پاراستنى ده‌ريايى، ده‌ستييان به‌سه‌ر به‌له‌مه‌كه‌دا گرتووه و سه‌رجه‌م سه‌رنشينه‌كانى گه‌ڕاندۆته‌وه ئه‌و شوێنه‌ى كه لێى هاتبوون.
حكومه‌تى ئوستراليا پێشووتر رايگه‌ياندبوو، كه وڵاته‌كه‌ى ئاماده‌يه پێشوازى له 12 هه‌زار په‌نابه‌رانى عێراق و سووريا بكات، ئه‌ويش به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان، نه‌ك به قاچاخ رووبكه‌نه ئه‌و وڵاته.
هه‌روه‌ها راشيگه‌ياندووه كه ئوستراليا سنووره‌كانى داده‌خات و به هه‌مان شێوه‌ى وڵاتانى ئه‌وروپا، به رووى كۆچبه‌ره ناياسييهكاندا ئاوه‌ڵا ناكات.