فراكسيۆنى پارتى له‌ په‌رله‌مانى عێراق: پاڵپشتى داواكارى خۆپيشانده‌رانين

نامانه‌وێت گرژى و ئاڵۆزييه‌كان بپه‌ڕنه‌وه‌ هه‌ولێر

فراكسيۆنى پارتى له‌ په‌رله‌مانى عێراق: پاڵپشتى داواكارى خۆپيشانده‌رانين
فراكسيۆنى پارتى له‌ په‌رله‌مانى عێراق: پاڵپشتى داواكارى خۆپيشانده‌رانين

K24 - هه‌ولێر

فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق، پاڵپشتی خۆی بۆ ھەر داوایەكی ڕەوا بە شێوەیەكی مەدەنیانە دەردەبڕێت و بزوتنەوەی گۆڕانیش بە قۆستنەوەی ئەو ھەل و مەرجە تۆمەتبار دەكات كە ھەندێ لە لاوان و  منداڵی بۆ بەلاڕێدابردنی خۆپیشاندانەكان بەكارھێناوە.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ (13.10.2015)، لە بارەی دوا پێشھاتەكانی ھەرێمی كوردستان، فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە، كه‌ وێنه‌يه‌كى ده‌ست (K24) كه‌وتووه‌، تێيدا هاتووه‌: "ھەبوونی قەیرانە داراییەكان و شەڕ تیرۆرستانی  داعش و ھەبوونی نزیكەی دوو ملیۆن ئاوارەی سوری و ناوخۆی عێڕاق  لەھەرێمی كوردستان، باری حكومەتی ھەرێمی كوردستانیان گرانكردووە و حكومەت نەیتوانیوە موچەی سێ مانگی فەرمان بەرانی دابین بكات".

له‌ به‌ياننامه‌كه‌دا، فراكسيۆنه‌كه‌دا هاتووه‌: "ئەمە جگە لە ھاوكاری نــــەكردنی مرۆیی و جێبەجێ نــەكردنی ئەركە یاسای و مرۆییەكان بەرامبەر بە ھەرێم لەلایەن حكومەتی عێڕاقەوە كە ئەركی حكومەتی ھەرێمیان گرانتر كردوە".

لە راگەیەنراوەدا فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێڕاق، رێگريكردنى له‌ هاتنى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى بۆ نێو شارى هه‌ولێر، به‌ رێوشوێنی گونجاوی دەزانن، بۆ ئه‌وه‌ى رێگرى له‌ په‌ڕينه‌وه‌ى گرژى و ئاڵۆزييه‌كانه‌ بۆ پايته‌خت.