کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
لاڤرۆف: زۆربه‌ى هاوكارييه سه‌ربازييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا ده‌كه‌ونه ده‌ست توندڕه‌وان
K24 - هه‌ولێر
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا رايده‌گه‌يه‌نێت، به‌شێك زۆرى ئه‌و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نييانه‌ى ئه‌مه‌ريكا بۆ ئۆپۆزيسيۆنى سووريا ره‌وانييان ده‌كات، ده‌كه‌وتنه ده‌ست "گروپه تيرۆريستييه‌كان".
سێرگى لاڤرۆف، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا، له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا له‌گه‌ڵ لويز مۆشيكيۆ وابو، هاوتا رواندييه‌كه‌ى، رايگه‌ياند، وڵاته‌كه‌ى پشتگيرى ئاگربه‌ستێكى كاتى ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ى چه‌ند ناوچه‌يه‌كى ئارام بۆ هاووڵاتيانى سووريا ته‌رخان بكرێت و له‌وێدا هاوكارى مرۆيى بكرێن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌مه (13.10.2015)، ئاژانسى هه‌واڵى "ئه‌نادۆڵ"ى توركى بڵاويكردووه‌ته‌وه، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا، گوتوويه‌تى: "مۆسكۆ ده‌رگاى گفتوگۆ به‌رووى سه‌رجه‌م وڵاتاندا ئاوه‌ڵا ده‌كات، له‌كاتى ده‌ستپێكردنى پرۆسه سه‌ربازييه‌كانيش، ئاماده‌ييمان خستووه‌ته روو هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ هه‌موو وڵاتێكدا بكه‌ين، بۆ ئه‌وه‌ى به‌هاوكارى وڵاتان به‌ره‌نگارى تيرۆر ببينه‌وه‌و سه‌رچاوه توندڕه‌وى له ڕه‌گه‌وه وشك بكه‌ين".
لاڤرۆف ره‌زامه‌ندى وڵاته‌كه‌ى نيشاندا، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ "ئۆپۆزيسيۆنى ميانڕه‌و و راسته‌قينه‌ى سووريا" نيشاندا.
روونيشى كردووه‌ته‌وه، له‌و كاته‌ى كه وڵاته‌كه‌ى ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر داواى حكومه‌تى سووريا داوه و پرۆسه‌ى سه‌ربازى له‌و وڵاته ده‌ستپێكردووه، داواى له زۆرێك له وڵاتان كردووه هه‌ماهه‌نگى فره‌لايه‌نه‌ى له‌گه‌ڵدا بكات، ته‌نانه‌ت له‌و شوێنانه‌ى كه له‌به‌ر هۆكارى مرۆيى پرۆسه‌ى سه‌ربازى تێدا ئه‌نجام نادرێت.
به گوێره‌ى هه‌واڵه‌كه، لاڤرۆف گوتوويه‌تى: "به‌ڵام تا ئێستا هيچ وه‌ڵامێكمان له هاوكاره رۆژئاواييه‌كان پێشنه‌گه‌يشتووه".
وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مه‌ريكا، له سه‌ره‌تاى مانگى 10ى 2015، رايگه‌ياند، كه فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى وڵاته‌يان، يه‌كه‌م گورزى ئاسمانييان له چه‌كداره توندڕه‌وه‌كانى داعش له‌نێو خاكى سووريا وه‌شاندووه، به گوێره‌ى راگه‌يه‌نراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه، وه‌شاندنى گورزى ئاسمانى، له‌سه‌ر داواى حكومه‌تى سووريا بووه.