کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى سعووديه: ئه‌سه‌د هيچ داهاتوويه‌كى له سووريادا نييه
K24 - هه‌ولێر
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى عه‌ره‌بستانى سعووديه، جه‌خت له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى وڵاته‌كه‌ى به‌رانبه‌ر رووسيا ده‌كاته‌وه‌و رايده‌گه‌يه‌نێت، كه به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكى سووريا، هيچ داهاتوويه‌كى له سووريادا ناچێت.
عادل ئه‌لجوبه‌ير، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى سعووديه، رايگه‌ياند، كه هه‌ڵوێستى وڵاته‌كه‌ى به‌رانبه‌ر به سووريا گۆڕانكارى سه‌ردا نه‌هاتووه و خه‌تيش له‌وه ده‌كاته‌وه كه هيچ داهاتوويه‌ك بۆ ئه‌سه‌د نييه له سوورياى نوێ‌دا.
جوبه‌ير، ئه‌مڕۆ سێشه‌مممه (13.10.2015)، دواى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ لۆران فابيۆس، هاوتا فه‌ڕه‌نساييه‌كه‌ى، رايگه‌ياند، كه كۆتاييهاتنى ململانێكانى يه‌مه‌ن، له‌ده‌ست چه‌كداره حووسييه‌كان و عه‌لى عه‌بدوڵڵا ساڵح، سه‌رۆكى پێشووى يه‌مه‌ندايه.
لاى خۆيه‌وه، لۆران فابيۆس، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا، داواى له رووسيا كرد، سوود له هه‌ژموونى خۆى وه‌ربگرێت و كۆتايى به بۆردومانكردنى گه‌لانى سووريا بهێنێت، به به‌رميلى ته‌قينه‌وه، له‌لايه‌ن رژێمه‌كه‌ى ئه‌سه‌د.
له سه‌ره‌تاى سه‌رهه‌ڵدانى گرژى و ئاڵۆزييه‌كانى سووريا له ساڵى 2011، هه‌ر يه‌ك له وڵاتانى رووسيا و ئێران، به دوو وڵاتى هاوپه‌يمانى رژێمه‌كه‌ى ئه‌سه‌د داده‌نرێن و له‌لايه‌ن هه‌ندێك له وڵاتانى عه‌ره‌بى، رۆژئاوا و ئه‌مه‌ريكا، به به‌رده‌وامى كاره‌ساته مرۆييه‌كان له سووريا تۆمه‌تبار ده‌كرێن، كه هاوكارى سه‌ربازى ئه‌سه‌د ده‌كه‌ن.