کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
عه‌بادى: سوورين له‌سه‌ر ئازادكردنى ته‌واوى ناوچه‌كانى عێراق
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق جه‌خت له‌سه‌ر چڕتركردنه‌وه‌ی كۆششه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كاته‌وه بۆ نه‌هێشتنی تیرۆر و رايده‌گه‌ينێ كه سوورن له‌سه‌ر ئازادكردنی ته‌واوی ناوچه‌كانی عێراق له ژێر ده‌ستی داعش.
K24- ژوورى هه‌واڵ
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق جه‌خت له‌سه‌ر چڕتركردنه‌وه‌ی كۆششه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كاته‌وه بۆ نه‌هێشتنی تیرۆر و رايده‌گه‌ينێ كه سوورن له‌سه‌ر ئازادكردنی ته‌واوی ناوچه‌كانی عێراق له ژێر ده‌ستی داعش.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (13.10.2015) حه‌يده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، له چوارچێوه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ مالكۆلم تۆرنبۆل، سه‌رۆك وه‌زيرانى ئيسرائيل گوتى: "تیرۆر ته‌نیا هه‌ڕه‌شه نییه بۆ سه‌ر عێراق، به‌ڵكو هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ناوچه‌كه و ته‌واوی جیهان، بۆیه پێویسته كۆششه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ له‌ناوبردنی تیرۆر چڕتربكرێنه‌وه".
دووپاتیشی كرده‌وه كه هێزه‌كانیان پێشڤه‌چوونی به‌رچاویان تۆماركردووه و ئه‌وان سوورن له‌سه‌ر ئازادكردنی ته‌واوی ناوچه‌كانی عێراق له ژێر ده‌ستی چه‌كدارانى رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش).
داعش، رێكخراوێكى سه‌له‌فى جيهادييه، باوه‌ڕى به ته‌كفيركردنى كۆمه‌ڵگه هه‌يه، له ئاكامى "شه‌ڕى چه‌كدارى" له سووريا ده‌ركه‌وتن، له حوزه‌يرانى ساڵى 2014 په‌ڕينه‌وه عێراق و هێشرشيان كرده سه‌ر پارێزگاى موسڵ، دواى كشانه‌وه هێزه ئه‌منييه‌كان عێراق، ئه‌و پارێزگه‌يه‌يان داگيركرد و چه‌ندان جۆر چالاكى كوشتن و بڕينى ده‌رهه‌ق به دانيشتوانى ئه‌و شاره ئه‌نجامدا، به‌وهۆيه‌وه زياتر له 3 مليۆن كه‌س ئاواره ناوچه‌كانى ديكه‌ى عێراق بوون به‌تايبه‌تى هه‌رێمى كوردستان.