کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
سه‌ليم جبوورى: پێويسته لايه‌نه‌كانى كوردستان زمانى گفتوگۆ به‌كاربێنن
به‌هۆى گرژى و ئاڵۆزييه‌كانى ئه‌م دواييه‌ى هه‌رێمى كوردستان، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق نيگه‌ران بووه و داوا له لاينهكانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات، هه‌رچى زووتره واز له توندوتيژى بهێنن و لهجياتى زمانى گفتوگۆ به‌كار بهێنن.
K24- ژوورى هه‌واڵ
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق نیگه‌رانه له رووداو و پێشهاته‌كانی ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ی هه‌رێمی كوردستان و رووداوه‌كانیش ترسناك وه‌سف ده‌كات.
به‌هۆى گرژى و ئاڵۆزييه‌كانى ئه‌م دواييه‌ى هه‌رێمى كوردستان، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق نيگه‌ران بووه و داوا له لاينهكانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات، هه‌رچى زووتره واز له توندوتيژى بهێنن و لهجياتى زمانى گفتوگۆ به‌كار بهێنن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (13.10.2015) سه‌لیم جبووری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا رايگه‌ياند كه پێویسته لايه‌نه‌كانى هه‌رێمى كوردستان زمانی گفتوگۆ له جياتى توندوتیژی و يه‌كتر تۆمه‌تباركردن به‌كاربهێنن، چونكه به‌م جۆره بارودۆخه‌كه به‌ره‌و ئاڵۆزى ده‌ڕوا.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ئاماده‌یی خۆشی بۆ ئه‌نجامدانی گفتوگۆ له نێوان لایه‌نه‌كان ده‌ربڕی و ئه‌مه‌ش له پێناو وه‌لانانی ته‌نگژه و سه‌رخستنی پرۆسه‌ی دیموكراتی.
دوای خۆپیشاندانه‌كانی سلێمانی و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری كه به هێرشكردنه سه‌ر 9 باره‌گای پارتی و سووتانی 4 له‌و باره‌گایانه كۆتایی هات، پارتی دیموكراتی كوردستان هۆكاری گۆڕینی ئاڕاسته‌ی خۆپیشانده‌رانی گه‌ڕانده‌وه بۆ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و له به‌یاننامه‌یه‌كدا تۆمه‌تی خسته سه‌ر "نه‌وشیروان مسته‌فا و بزوتنه‌وه‌كه‌ی" و دواتریش له وه‌زاره‌ته‌كانی حكوومه‌ت پاشه‌كشێیان پێ كرا.