کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
هۆزه سوننه‌كان ئاماده‌ن بۆ شه‌ڕى روممادى
ئاماده‌كارییه‌كان بۆ كۆنـتڕۆڵكردنی ته‌واوی شاری روممادى سه‌نته‌ری پارێزگای ئه‌نبار به‌رده‌وامی هه‌یه و هۆزه سوننه‌كانیش له پاڵ هێزه ئه‌منیه‌كان ئاماده‌ن بۆ چوونه نێو شاره‌كه.
K24- ژوورى هه‌واڵ
ئاماده‌كارییه‌كان بۆ كۆنـتڕۆڵكردنی ته‌واوی شاری روممادى سه‌نته‌ری پارێزگای ئه‌نبار به‌رده‌وامی هه‌یه و هۆزه سوننه‌كانیش له پاڵ هێزه ئه‌منیه‌كان ئاماده‌ن بۆ چوونه نێو شاره‌كه.
نزیكه‌ی 700 چه‌كداری هۆزه سووننه‌كان مه‌شق و ڕاهێنان ئه‌نجامده‌ده‌ن و ئه‌وانیش ده‌یانه‌وێت له پاڵ هێزه ئه‌منیه‌كان و سوپا به‌شداری له كۆنتڕۆڵكردنی شاره‌كه‌یان له ژێر ده‌ستی چه‌كدارانی رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش) بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (13.10.2015) محه‌مه‌د موخڵيس، جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى هۆزه‌كانى ئه‌نبار رايگه‌ياند كه ئه‌وان وه‌ك چه‌كدارى هۆزه‌كان ئاماده‌ن بۆ شه‌ڕی روممادى و شان به‌شانى هێزه ئه‌منييه‌كان و سوپا به‌شدارى شه‌ڕى دژ به داعش بكه‌ن.
ئه‌م به‌شدارییه‌ی هۆزه سوننه‌كان له كاتێكدایه كه چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌یانه‌وێت ڕۆڵی سه‌ره‌كییان هه‌بێت له ئازادكردنی روممادى.
داعش، رێكخراوێكى سه‌له‌فى جيهادييه، باوه‌ڕى به ته‌كفيركردنى كۆمه‌ڵگه هه‌يه، له ئاكامى "شه‌ڕى چه‌كدارى" له سووريا ده‌ركه‌وتن، له حوزه‌يرانى ساڵى 2014 په‌ڕينه‌وه عێراق و هێشرشيان كرده سه‌ر پارێزگاى موسڵ، دواى كشانه‌وه هێزه ئه‌منييه‌كان عێراق، ئه‌و پارێزگه‌يه‌يان داگيركرد و چه‌ندان جۆر چالاكى كوشتن و بڕينى ده‌رهه‌ق به دانيشتوانى ئه‌و شاره ئه‌نجامدا، به‌وهۆيه‌وه زياتر له 3 مليۆن كه‌س ئاواره ناوچه‌كانى ديكه‌ى عێراق بوون به‌تايبه‌تى هه‌رێمى كوردستان.