کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
راپرسييه‌ك: يه‌ك له‌سه‌ر سێى ئه‌ڵمانيا پاڵپشتى ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى مێركل ده‌كات
52% رهتييان كردووه‌ته‌وه پاڵپشتى ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى بكه‌ن
K24 - هه‌ولێر
به گوێره‌ى راپرسييه‌ك له ئه‌ڵمانيا، يه‌ك له‌سه‌ر سێى دانيشتوانى ئه‌و وڵاته پاڵپشتى له ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى مێركل ده‌كه‌ن و له سياسه‌ته‌كانى راوێژكارهكهيان له دۆسيه‌ى قه‌يرانى په‌نابه‌ران ناڕازينه.
له راپرسييهكدا، له سێ كه‌س، كه‌سێك پاڵپشتى له ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى مێركل ده‌كات له پۆسته‌كه‌ى، ئه‌وه‌ش به‌هۆى سياسه‌ته ميانڕه‌وه‌كانى ئه‌نگێلا مێركل، راوێژكارى ئه‌ڵمانيا، له دۆسيه‌ى قه‌يرانى په‌نابه‌ران.
به گوێره‌ى ئه‌نجامى راپرسييه‌كى پهيمانگاى "ئينسا"، كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (13.10.2015) راگه‌يه‌نرا، 52%ى به‌شداربووانى راپرسييه‌كه، رهتييانكردهوه پاڵپشتى داواكارى ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى مێركلييان كردووه و 33%يش، پاڵپشتى ئه‌و داوايه ده‌كه‌ن.
15%ى به‌شداربووانى راپرسييهكش، هيچ بۆچوونێكيان له‌سه‌ر ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى راوێژكارى ئه‌ڵمانيا نه‌بووه.
راپرسييه‌كه، له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕى گۆڤارى فۆكوس ئه‌ڵمانى "فۆكوس ئۆنلاين" ئه‌نجامدراوه، له ماوه‌ى نێوان 9-12ى تشرينهى يه‌كه‌مى 2015 ئه‌نجام دراوه‌و (2191) كه‌س به‌شدارييان تێدا كردووه.
به هۆى به‌رده‌وامبوونى گرژى و ئاڵۆزييه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ئه‌فه‌ريقا، به‌تايبه‌تى عێراق و سووريا، شه‌پۆلێكى گه‌وره‌ى په‌نابه‌ران روويان له وڵاتانى ئه‌وروپا كرد، به‌شى زۆرى ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ش روويان له ئه‌ڵمانيا كرد، ئه‌نگێلا مێركل، راوێژكارى ئه‌و وڵاته‌ش، رايگه‌ياند، كه ده‌ست به رووى هيچ پهنابهرێكهوه نانێن كه له‌به‌ر مه‌ترسى ژيانييان روويان له‌و وڵاته كردووه‌و بهمدواييانهش مێركل به دايكى په‌نابه‌ران ناوزه‌دكرا.
به‌ڵام ئه‌وه‌نده به‌س نه‌بوو و له‌لايه‌ن پارته ركابه‌ره‌كانى، ره‌خنه‌ى زۆرى لێگيرا و تا ئه‌و ئاسته‌ى راپرسى له‌سه‌ر داواكاردنى ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى مێركڵ ئه‌نجام بدرێت.