کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
له شه‌و رۆژێكدا 20 هێرشى ئاسمانى كراوه‌ته سه‌ر داعش
له ماوه‌ی بیست و چوار كاتژمێری رابردوو، فرۆكه جه‌نگييه‌كانى هاوپه‌يمانان 20 هێرشی ئاسمانی كردووه‌ته سه‌ر چه‌كدارانی داعش له عێراق و سووریا.
K24- ژوورى هه‌واڵ
له ماوه‌ی بیست و چوار كاتژمێری رابردوو، فرۆكه جه‌نگييه‌كانى هاوپه‌يمانان 20 هێرشی ئاسمانی كردووه‌ته سه‌ر چه‌كدارانی داعش له عێراق و سووریا.
سوپاى ئه‌مه‌ريكا رادهيدهگهيهنێ كه كه فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى هاوپه‌يمانان، توانيويانه بۆردومانى مۆلگهكانى داعش له عێراق و سووريا بكه‌ن، و زيانێكى زۆر به داعش بگه‌يه‌نن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (13.10.2015) سوپاى ئه‌مه‌ريكا له به‌ياننامه‌يه‌كدا رايگه‌ياند كه فڕۆكه جه‌نگييه‌كان له شه‌و رۆژێكدا توانيويانه 20 هێرشى ئاسمانى بكه‌نه سه‌ر چه‌كدارانى رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش) كه ته‌نيا له عێراق 18 گورزيان له داعش وه‌شاندووه و له سوورياش 2 گورزيان له مۆڵگه‌كانى داعش وه‌شاندووه.
بۆردومانه‌كانی هاوپه‌یمانان به سه‌ركردایه‌تی ئه‌مه‌ریكا له كاتێكدایه، كه وڵاتی رووسیاش به‌رده‌وامه له وه‌شاندنی گورزه ئاسمانییه‌كان دژ به چه‌كدارانی داعش و خۆى به رهكهبهرى ئه‌مه‌ريكا ده‌زانێ و له هه‌وڵى فراوانكردنى هه‌ژموونى خۆيدايه له ناوچه‌كه.