کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
فه‌رمانده‌يه‌ك: پێشمه‌رگه فه‌رمانه‌كانى بارزانى جێبه‌به‌جێ ده‌كه‌ن
فەرماندەى یەكەی 70ى پێشمەرگە رايده‌گه‌يه‌نێ كه پێشمه‌رگه فه‌رمانه‌كانى بارزانى جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و هاوپه‌يمانانيش به‌بێ ره‌زامه‌ندى ئه‌و ئاماده‌نين فڕۆكه‌يه‌كيان بۆ هه‌ڵسێنن.
K24 – ھەولێر
فەرماندەى یەكەی 70ى پێشمەرگە رايده‌گه‌يه‌نێ كه پێشمه‌رگه فه‌رمانه‌كانى بارزانى جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و هاوپه‌يمانانيش به‌بێ ره‌زامه‌ندى ئه‌و ئاماده‌نين فڕۆكه‌يه‌كيان بۆ هه‌ڵسێنن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (13.10.2015) شێخ جعفەر شێخ مستەفا، فەرماندەی یەكەی 70ی ھێزی پێشمەرگەی كوردستان و ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكیەتی نیشتیمانی كوردستان لە میانەی دیمانەیەكی ڕۆژنامەوانیدا دەربارەی ڕۆڵی مسعود بارزانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان ڕایگەیاندوە: "ئەمڕۆ ھەر كارێك كە لە كوردستان دەكرێت یا ھەر بەرنامەیەك كە جێبەجێ دەكرێت، دەبێت رەزامەندی سەرۆكی ھەرێمی كوردستانی لەسەر بێت و بەبێ رەزاماندی بارزانی ھاوپەیمانان ڕازینین فڕۆكەیێكمان بۆ ھەڵسێنن، بۆیە منیش ھەموو فەرمانەكانی بارزانی جێبەجێ دەكەم.
لەسەرتای ئەم ھەفتەیەش باڵی سەربازی ھێزی فەرماندەكانی يه‌كێتى نیشتیمانی كوردستان ھەڵوێستیان وەرگرت لەسەر خۆپیشاندانەكانی سنوور پارێزگای سلێمانی رایانگەیاند پشتیوانی خۆپیشاندانی مەدەنین بەڵام بەھیچ شێوەیەك ڕێگە نادەین تاخمێكی گێڕەشێوێن ھەڵكوتنە سەر بارگای حزبەكان.ھۆشداریان دا لەوەی ئەگەر ئەو تاخمە دەست ھەڵنەگرێ لە ئاژاوە نانەوە كاردانەوامان دەبێت.
ئه‌و فه‌رمانده‌يه دەشڵێت: "ھێزی پێشمەرگەی كوردستان خۆی بچووك ناكات خۆی بكات بە پێشمەرگەی حزبێك، له شه‌ڕى داعش سەلماندی پێشمەرگە ھێزی كوردستان و میللەتە بە گشتی".
دوای خۆپیشاندانه‌كانی سلێمانی و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری كه به هێرشكردنه سه‌ر 9 باره‌گای پارتی و سووتانی 4 له‌و باره‌گایانه كۆتایی هات، پارتی دیموكراتی كوردستان هۆكاری گۆڕینی ئاڕاسته‌ی خۆپیشانده‌رانی گه‌ڕانده‌وه بۆ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و له به‌یاننامه‌یه‌كدا تۆمه‌تی خسته سه‌ر "نه‌وشیروان مسته‌فا و بزوتنه‌وه‌كه‌ی" و دواتریش له وه‌زاره‌ته‌كانی حكوومه‌ت پاشه‌كشێیان پێ كرا.