کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
چوار فڕاكسیۆنی كورد له به‌غدا داوایه‌ك به‌رز ده‌كه‌نه‌وه
چوار فراكسیۆنی كوردی لە پەرلەمانی عێڕاق، داوای كۆبونەوەی لایەنە سیاسیەكانی ھەرێمی كوردستان دەكەن
K24- هه‌ولێر
چوار فراكسیۆنی كوردی لە پەرلەمانی عێڕاق، داوای كۆبونەوەی لایەنە سیاسیەكانی ھەرێمی كوردستان دەكەن بۆ چارەسەری و دەرچون لەم كێشەو گرفتانەی ئێستا.
ھەریەك لە فراكسیۆنەكانی یەكێتی نیتشمانی كوردستا، بوتنه‌وه‌ی گۆڕان، یه‌كگرتووی ئیسلامی و كۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی عێڕاق، لە راگەیانراوێكی ھاوبەشیاندا، پاڵپشتی خۆیان بۆ داواكاری مافی ھاووڵاتیان بەشێوەیەكی مەدەنیانە دەردەبڕن و لە ھەمانكاتدا ھەر توندوتیژییەك دژ بە دامەزراوە حكوومی و حیزبیەكان ئیدانەی دەكەن.
له به‌یاننامه‌كه‌دا كه دوێنێ سێشه‌ممه (13.10.2015) بڵاوكراوه‌ته‌وه و وێنه‌یه‌كی بۆ (K24) نێردراوه، چوار فراكسیۆنەكە داوا لە لایەنە سیاسیەكانی ھەرێمی كوردستانیش دەكەن كۆببنەوە و چارەسەرێك بۆ كێشەكان بدۆزنەوە و پرسی سەرۆكایەتیی ھەرێمی كوردستان و یاسای تایبەت بەو سەرۆكایەتییە چارەسەر بكەن.
دوای خۆپیشاندانه‌كانی سلێمانی و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری كه به هێرشكردنه سه‌ر 9 باره‌گای پارتی و سووتانی 4 له‌و باره‌گایانه كۆتایی هات، پارتی دیموكراتی كوردستان هۆكاری گۆڕینی ئاڕاسته‌ی خۆپیشانده‌رانی گه‌ڕانده‌وه بۆ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و له به‌یاننامه‌یه‌كاد تۆمه‌تی خسته سه‌ر "نه‌وشیروان مسته‌فا و بزوتنه‌وه‌كه‌ی" و دواتریش له په‌رله‌مان و حكوومه‌ت پاشه‌كشێیان پێ كرا و پارتی نه‌یهێشت بێنه نێو شاری هه‌ولێره‌وه.