چوار فڕاكسیۆنی كورد له‌ به‌غدا داوایه‌ك به‌رز ده‌كه‌نه‌وه‌

چوار فراكسیۆنی كوردی لە پەرلەمانی عێڕاق، داوای كۆبونەوەی لایەنە سیاسیەكانی ھەرێمی كوردستان دەكەن

چوار فڕاكسیۆنی كورد له‌ به‌غدا داوایه‌ك به‌رز ده‌كه‌نه‌وه‌
چوار فڕاكسیۆنی كورد له‌ به‌غدا داوایه‌ك به‌رز ده‌كه‌نه‌وه‌

K24- هه‌ولێر
چوار فراكسیۆنی كوردی لە پەرلەمانی عێڕاق، داوای كۆبونەوەی لایەنە سیاسیەكانی ھەرێمی كوردستان دەكەن بۆ چارەسەری و دەرچون لەم كێشەو گرفتانەی ئێستا.

ھەریەك لە فراكسیۆنەكانی یەكێتی نیتشمانی كوردستا، بوتنه‌وه‌ی گۆڕان، یه‌كگرتووی ئیسلامی و كۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی عێڕاق، لە راگەیانراوێكی ھاوبەشیاندا، پاڵپشتی خۆیان بۆ داواكاری مافی ھاووڵاتیان بەشێوەیەكی مەدەنیانە دەردەبڕن و لە ھەمانكاتدا ھەر توندوتیژییەك دژ بە دامەزراوە حكوومی و حیزبیەكان ئیدانەی دەكەن.
له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا كه‌ دوێنێ سێشه‌ممه‌ (13.10.2015) بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ و وێنه‌یه‌كی بۆ (K24) نێردراوه‌، چوار فراكسیۆنەكە داوا لە لایەنە سیاسیەكانی ھەرێمی كوردستانیش دەكەن كۆببنەوە و چارەسەرێك بۆ كێشەكان بدۆزنەوە و پرسی سەرۆكایەتیی ھەرێمی كوردستان و یاسای تایبەت بەو سەرۆكایەتییە چارەسەر بكەن.

دوای خۆپیشاندانه‌كانی سلێمانی و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری كه‌ به‌ هێرشكردنه‌ سه‌ر 9 باره‌گای پارتی و سووتانی 4 له‌و باره‌گایانه‌ كۆتایی هات، پارتی دیموكراتی كوردستان هۆكاری گۆڕینی ئاڕاسته‌ی خۆپیشانده‌رانی گه‌ڕانده‌وه‌ بۆ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و له‌ به‌یاننامه‌یه‌كاد تۆمه‌تی خسته‌ سه‌ر "نه‌وشیروان مسته‌فا و بزوتنه‌وه‌كه‌ی" و دواتریش له‌ په‌رله‌مان و حكوومه‌ت پاشه‌كشێیان پێ كرا و پارتی نه‌یهێشت بێنه‌ نێو شاری هه‌ولێره‌وه‌.