کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى: عێراق تواناى ده‌ركردنى داعشى هه‌يه له رومادى
سوپاى راهێنراو له چوارده‌ورى رومادى بڵاوه‌ى پێكراوه
K24 - ژوورى هه‌واڵ
گوته‌بێژى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش، رايگه‌ياند ئێستا رەوشەكە لەبارە بۆ ئەوەی ھێزە ئەمنیەكانی عێراق، ھێرش بكەنە سەر شاری رومادی.
ستیڤ وارن گوتەبێژی ھێزی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، كە لە ئێستاوە ھێزە ئەمنيیەكانی عێراق، ئامادەن بۆ كۆنتڕۆڵكردنەوەی شاری رومادی.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (14.10.2015) له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا، ستيڤ وارن، ئاماژەی به تواناكانى سوپاى عێراق كرد و رايگه‌ياند، كە ئەو ھێزە زەمینیيەی عێراق بەم دواییانە لەلایەن ھاوپەیمانانەوە راھێنانیان پێكرا، لە دەوروبەری شاری روومادی بڵاوەیان پێكراوە، بۆ رزگاركردنی ئەو شارە.
راشيگه‌ياند كه ئه‌و هێزه راهێنراوه تاوانى وه‌ده‌رنانى داعشى له رومادى هه‌يه.
روونیشیكردەوە، كە ھێزە عێڕاقيیەكان بە ھاوكاری ھێرشی ئاسمانی ھاوپەیمانان، توانیویانە 15 كیلۆمەتر پێشڕەوی بكەن.
رومادى، سه‌نته‌رى پارێزگاى ئه‌نباره (به دوورى 140 كليۆمه‌تر ده‌كه‌وێته رۆژئاواى به‌غداى پايته‌خت) له حوزه‌يران 2014ه‌وه، له‌لايه‌ن داعشه‌وه ده‌ستى به‌سه‌ردا گيراوه، سه‌ره‌ڕاى به‌رده‌وامى گورزى ئاسمانى هێزى هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش به سه‌رۆكايه‌تى ئه‌مه‌ريكا، به‌ڵام ئێستا سوپاى عێراق نه‌يتوانيوه، داعش له‌و شاره‌دا وه‌ده‌ربنرێت.