کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
سه‌رۆكى به‌رازيل ئۆپۆزيسيۆنى وڵاته‌كه‌ى به كوده‌تاچى ناوده‌بات
K24 – هه‌ولێر
سه‌رۆكى به‌رازيل، ئۆپۆزيسيۆنى وڵاته‌كه‌ى تۆمه‌تبار ده‌كات و رايده‌گه‌يه‌نێت، كه ده‌يانه‌وێت ده‌يه‌وێت له رێگاى كوده‌تاوه ده‌سه‌ڵات وه‌ربگرێت.
ديلما رۆسێف، سه‌رۆكى سه‌رۆكى هه‌ڵبژێردراوى به‌رازيل، له وته‌يه‌كدا، له كۆبوونه‌وه‌ى سه‌نديكاكانى وڵاته‌كه‌ى له ساوپاولۆى پايته‌خت، رايگه‌ياند، ئۆپۆزيسيۆنى به‌رازيل ده‌يه‌وێت له رێگاى كوده‌تاوه ده‌سه‌ڵات بگرێته ده‌ست و گوتى: "ئۆپۆزيسيۆن به‌به‌رده‌وامى هه‌وڵ كورتكردنه‌وه‌ى رێگاى گه‌يشتن به‌ده‌سه‌ڵات ده‌دات و ده‌يه‌وێت به كوده‌تا بگاته ده‌سه‌ڵات".
رۆسێف له ويلايه‌تى دووه‌مى ده‌سه‌ڵاتى خۆي‌دا له به‌رازيل، رووبه‌ڕووى چه‌ند قه‌يرانێك بووه‌ته‌وه و مه‌ترسى ئه‌وه‌ى له‌سه‌ره له‌لايه‌ن ئۆپۆزيسيۆنهوه، ناچارى ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى بكه‌ن.
به‌ڵام ئيدواردۆ كۆنا، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى به‌رازيل رايگه‌ياند، كه پرۆژه‌ى ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى ديلما رۆسێڤيان بۆ هه‌فته‌ى داهاتووه دواخستووه.
ديلما رۆسێف له وتاره‌كه‌يدا، له‌باره‌ى پرۆژه‌ى ئۆپۆزيسيۆنى وڵاته‌كه‌ى گوتى: "ئۆپۆزيسيۆن به پرۆژه‌يه‌كى ده‌ستكرده‌وه ده‌يه‌وێت حكومه‌تى هه‌ڵبژێردراوى وڵات ده‌ست له‌كاربكێشێته‌وه".
رۆسێف گوتيشى: "54 مليۆن به‌رازيلى ده‌نگى به حكومه‌تى به‌ڕازيل داوه".
روونيشكرده‌وه، كه پرۆژه‌ى ئۆپۆزيسيۆن، ته‌نها له دژى ئه‌و نييه، به‌ڵكو دژى ئه‌و كهسانهيه كه نوێنه‌رايه‌تييان ده‌كه‌م و ده‌نگييان پێداوم".
له‌مانگى ئابى ئه‌مساڵدا، هاووڵاتييانى به‌رازيل له چه‌ندين شار و شارۆچكه‌ى وڵات، رژانه سه‌ر شه‌قام و له رێگاى خۆپيشاندانى هێمنانه‌وه، داواى هه‌ڵبژاردنى پێشوهختهيان ده‌كرد، به‌هۆى ئه‌وه‌ى وڵاته‌كه دووچارى چه‌ند كێشه‌يه‌كى ئابوورى بووه‌ته‌وه.