کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
رووسيا: رۆيشتنى ئه‌سه‌د قه‌بوڵكردنى لۆژيكى تيرۆريستانه
مۆكسۆ كار بۆ سه‌پاندنى هه‌ژموونى خۆى ناكات له‌ناوچه‌كه
K24 – هه‌ولێر
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا، رايگه‌ياند، داواكردنى رۆيشتنى ئه‌سه‌د، به قه‌بوڵكردنى لۆژيكى تيرۆريستان داده‌نرێت.
ئاژانسى هه‌واڵى "تاس"ى رووسيا بڵاويكردووه‌ته‌وه، كه ماريا زاخارۆڤا، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا رايگه‌ياندووه، داواكردنى رۆيشتنى به‌شارى ئه‌سه‌د سه‌رۆكى سووريا، واته قه‌بوڵكردنى لۆژيى تيرۆريستان له ناوچه‌كه.
زاخارۆڤا راشيگه‌ياند، كه بۆردومانكردنى باڵيۆزخانه‌ى رووسيا له ديمه‌شق، وا ده‌كات رووسيا پرۆسه سه‌ربازييه‌كانى له سووريا چڕتڕ بكاته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (14.10.2015)، ئه‌و گوته‌بێژه ئاماژه به هه‌ڵوێستى وڵاته‌كه‌ى له به‌رانبه‌ر تيرۆريستان كرد و گوتى: "هه‌ڵوێستى رووسيا له باره‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر له ناوچه‌كه، له رووى سياسى و سه‌ربازييه‌وه روونه، چونكه تيرۆر مه‌ترسى ده‌خاته سه‌ر ناوچه‌كه و ئاسايشى نيشتمانى رووسيا".
روونيشى كرده‌وه، مۆسكۆ كرده‌وه سه‌ربازييه‌كانى به ئاشكرايى ئه‌نجام ده‌دات، به‌ڵام نايه‌وێ هه‌ژموونى خۆيشى له ناوچه‌كه بسه‌پێنێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنى بۆردومانه‌كانى رووسيا، هه‌ڵاتى تيرۆريستان و چه‌كدارانى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش) ده‌ستى پێكردووه.
له درێژه‌ى وته‌كه‌يدا، زاخارۆڤا گوتى: "به‌هۆى وه‌شاندنى گورزه ئاسمانييه‌كانى رووسيا، شاندى ديپلۆماتكارى مۆسكۆ، له ديمه‌شق رووبه‌ڕووى هه‌ڵمه‌تێكى گه‌وره‌ى راگه‌ياندن بوونه‌ته‌وه".
ئاماژه‌ى به ده‌نگۆى كه‌وتنه خواره‌وه مووشه‌كه‌كانى رووسياى له‌نێو خاكى ئێران كرد و گوتى: "تا ئێستا ده‌زگاكانى راگه‌ياندن له وڵاتانى رۆژئاوا هيچ به‌ڵگه‌يه‌كييان نه‌خستووه‌ته روو، كه كه‌وتنه خواره‌وه مووشه‌كه‌كان له‌نێو خاكى ئێران بسه‌لمێنێت".
رووسيا به هاوپه‌يمانى سه‌ره‌كى به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكى سووريا داده‌نرێت و پێشووتر رايگه‌ياندووه، كه به به‌رده‌وامى هاوكارى سه‌ربازى له رێگاى فڕۆكه بارهه‌ڵگره سه‌ربازييه‌كانه‌وه، گه‌ياندووه‌ته سووريا.