کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
مۆسكۆ: فڕۆكه جه‌نگييه‌كانمان 40 بنكه‌ى داعشييان كردووه‌ته ئامانج
ژێرخانى داعشييان بۆردومان كردووه
K24 – هه‌ولێر
به‌رپرسێكى وه‌زاره‌تى به‌رگرى رووسيا رايگه‌ياند، له ماوه‌ى 24 كاتژمێرى رابردوودا، فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى، 41 بنكه‌ى چه‌كدارانى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش)يان بۆردومان كردووه.
ئيگۆر كۆناشينكۆف، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى به‌رگرى رووسيا رايگه‌ياند، له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا، له نزيك حه‌له‌ب كۆگايه‌كى تايبه‌ت به دروستكردنى ته‌قه‌مه‌نييه‌كانى داعش بۆردومانكراوه.
كۆناشينكۆف، ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه (14.10.2015)، گوتيشى: "له بنكه‌ى سه‌ربازى حومه‌يميمى ئاسمان، فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى رووسيا له جۆرى سوخۆى 34 و سوخۆى 24-25، له‌پارێزگاكانى حه‌له‌ب، ئيدله‌ب، لازقيه، حه‌ما و دێر ئه‌لزوور، نزيكه‌ى 40 بنكه‌ى داعشييان بۆردومانكردووه، كه به ژێرخانى رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش) داده‌نرێن".
له كۆتايى مانگى ئه‌يلوولى ئه‌مساڵ، ئه‌نجوومه‌نى يه‌كێتى رووسيا (په‌رله‌مان)، پڕۆژه بڕيارى په‌سندكرد، بۆ ئه‌وه‌ى رێگا به سوپاى وڵاته‌كه‌ى بدات، له ده‌ره‌وه‌ى خاكى رووسيا، كرده‌وه‌ى سه‌ربازى ئه‌نجام بدات.
له هه‌مان رۆژدا، فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى رووسيا، له جۆرى سوخۆى 34، سوخۆى 24-25 ئێم، يه‌كه‌م گورزى ئاسمانييان له دژى داعش له‌نێو خاكى سووريا وه‌شاند.
به‌ڵام به‌شێك له وڵاتانى رۆژئاوا و ئه‌مه‌ريكا، ره‌خنه‌يان له‌و گورزه ئاسمانييانه‌ى رووسيا گرت و رايانگه‌ياند، كه مه‌رامى رووسيا له‌و هێرشه ئاسمانييانه، ئۆپۆزيسيۆنى ميانڕه‌وه نه‌ك چه‌كدارانى داعش.