کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
گه‌شتياره ئه‌وروپاييه‌كان له توندوتيژييه‌كانى ئيسرائيل نيگه‌ران نين
K24 – هه‌ولێر
ئه‌و گهشياره ئهوروپاييانهى كه سه‌ردانى كه‌ناراوه‌كانى تهلئهبيبى پايته‌ختى ئيسرائيل ده‌كه‌ن، باس له ره‌وشى خۆيان ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن، له‌و توندوتيژييانه‌ى ئێستا له ئيسرائيل ده‌گوزه‌رێت، نيگه‌ران نين.
له شهپۆى توندوتيژييه‌كانى دوو هه‌فته‌ى رابردووى نێوان فه‌له‌ستينييه‌كان و ئيسرائيل، 3 فه‌له‌ستينى و 7 ئيسرائيلى كوژراون، ئه‌وانيش به‌هۆى هێرشكردن به چه‌قۆ بۆ سه‌ر ئيسرائيلييه‌كان، كوشتنى منداڵان و خۆپيشانده‌ران به گوللـه.
مارى ئارگۆنى، كه گهشيارێكى فه‌ره‌نساييه، رايگه‌ياند، كه ئه‌و هه‌ست به ئارامى ده‌كات و پلانى گهشتهكهشى ناگۆڕێت و گوتى: "هه‌ست به هێمنى ده‌كه‌م، به‌هيچ شێوه‌يه‌كى نامه‌وێت بگه‌ڕێمه‌وه ولات، ئێره شوێنێكى زۆر خۆشه و وابزانم زۆر باشيشه".
زۆربه‌ى زۆرى توندوتيژييه‌كان كه له سه‌ره‌تاى مانگى تشرينى يهكهمهوه ده‌ستيپێكردووه، ده‌كه‌ونه به‌شى رۆژهه‌ڵاتى قودس، به‌تايبه‌تيش شارۆچكه‌ى كۆنى عه‌ره‌ب نشين، كه له ئێستادا ژماره‌يه‌كى زۆرى جووله‌كه‌ى تێدا نيشته‌جێ كراوه.
ئيسرائيل، قوس به به‌شێكى سه‌ره‌كى خاكى وڵاته‌كه‌ى داده‌نێت، ئه‌مه‌ش وايكردووه پۆليسى ئه‌و وڵاته، هه‌ڕه‌شه‌ى داخستنى ده‌روازه‌ى هه‌ندێك له گه‌ڕه‌كه‌كان بكات.
ئالين، هاووڵاتيه‌كى ئينگلتهرايه و به مه‌به‌ستى گه‌شتكردن له ئيسرائيله، گوتى: "به‌گرنگييه‌وه له ته‌شه‌نه سه‌ندنى توندوتيژييه‌كانى ئه‌مدواييه دهڕوانين، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ش گرنگى به بابه‌ته‌كه ناده‌ين، چونكه له‌وانه‌يه به‌يانى بگه‌ڕێينه‌وه، به‌ڵام له راستيدا، پێويسته بڵێم ئه‌و ره‌وشه نيگه‌رانى كردووين".
تينا يانيم، كه گه‌شتيارێكى دانيماركييه، خۆى له شوێنه قه‌ره‌باڵغه‌كان دوور ده‌خسته‌وه، گوتى: "بێگومان لێره زۆر شوێن هه‌يه كه هه‌ست ناكه‌م ئارام بن، به‌تايبه‌تيش مۆڵه گه‌وره‌كان، به‌ڵام به‌هيچ بۆنه‌يه‌ك ناچمه مۆڵه‌كان، من له‌پێناو رێزگرتن له ده‌ريا، رێزگرتن له لمى ده‌ريا، رێزتن له خاك و خه‌ڵكى ئيسرائيل لێره‌م، چونكه كاتێك هه‌ست ده‌كه‌م لێره‌م، هه‌ست به بوێرييهكى زۆر ده‌كه‌م".
تووڕه‌يى عه‌ره‌به موسڵمانه‌كان، له‌وه سه‌ريهه‌ڵدا، رێژه‌ى سه‌ردانيكردنى جووڵهكهكان بۆ مزگه‌وتى ئه‌قسا له قودس، زياديكردبوو، ئه‌قسا، به پيرۆزترين شوێنى موسڵمانان داده‌نرێت له ده‌ره‌وه‌ى دوورگه‌ى عه‌ره‌ب، له هه‌مانكاتيشدا، پيرۆزترين شوێنى جوولهكهشه و له ئايينى ئه‌وانيشدا به هه‌مان شێوه رێزلێگيراوه.