کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
په‌نابه‌ران به‌دواى شوێنى حه‌سانه‌وه‌ن
ژماره‌يه‌كى زۆرى په‌نابه‌ران له هه‌نگارييه‌وه گواستراونه‌ته‌وه سه‌ر سنووره‌كانى نه‌مسا، به‌پێى گوته‌ى پۆلسى نه‌مساش، ته‌نيا له سێ هه‌فته‌ى رابردوودا هه‌موو رۆژێك چوار تا ده هه‌زار په‌نابه‌ر رووى له شارى نيسكلۆدۆرفى نه‌مسا كردووه.
K24- ژوورى هه‌واڵ
ژماره‌يه‌كى زۆرى په‌نابه‌ران له هه‌نگارييه‌وه گواستراونه‌ته‌وه سه‌ر سنووره‌كانى نه‌مسا، به‌پێى گوته‌ى پۆلسى نه‌مساش، ته‌نيا له سێ هه‌فته‌ى رابردوودا هه‌موو رۆژێك چوار تا ده هه‌زار په‌نابه‌ر رووى له شارى نيسكلۆدۆرفى نه‌مسا كردووه.
لێره ژماره‌يه‌كى زۆر له‌په‌نابه‌ران سڕه‌يان گرتووه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌رچى زووتره بگه‌نه نێو نه‌مسا و له شوێنێكدا بحه‌سێنه‌وه.
ئه‌مه ديمه‌نى دايكێكى په‌نابه‌ره، به‌ده‌ستێك ده‌ستى كچێكيان گرتووه و كچه‌كه‌ى ديكه‌ىش خستووه‌ته سه‌ر شانه‌كانى، ئه‌وان سڕه‌يان گرتووه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و ده‌روازه‌يه ببڕن و بگه‌نه نێو نه‌مسا.
له لايه‌كى ديكه‌ى نێو ده‌روازه‌كه لافيته‌يه‌ك هه‌ڵواسراوه به هه‌ردوو زمانى ئينگليزى و عه‌ره‌بى له‌سه‌رى نووسراوه ته‌كسى- به‌خۆرايى نييه.
ئاخر په‌نابه‌ران له دواى بڕينى پشكنينى خاڵى ده‌روازه‌كه بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌ن به نێوه‌ندى شاره‌كانى نه‌مسا پێويستيان به ته‌كسييه.
له نێو ئه‌و ده‌روازه‌يه‌دا پۆليسى نه‌مسا راوه‌ستاون و به‌وردى چاودێرى په‌نابه‌ران ده‌كه‌ن.
جيڕاڵد كۆلر، گوته‌بێژى پۆليسى نه‌مسا ده‌ڵێت: "ته‌نيا دونێى له نيوه‌ى شه‌ودا چوار هه‌زارو هه‌شت سه‌د په‌نابه‌ر گه‌يشتوونه‌ته ئێره، له ماوه‌ى سێ هه‌فته‌ى رابردوودا هه‌موو رۆژێك چوار بۆ ده هه‌زار په‌نابه‌ر ده‌گه‌نه شارى نيسكلۆدۆرف، ته‌نيا له هه‌فته‌ى رابردوو نه‌بێت ژماره‌كه به‌رزبۆوه به‌جۆرێك گه‌يشته بيست و يه‌ك هه‌زار په‌نابه‌ر له يه‌ك رۆژدا".
ره‌وشى په‌نابه‌ران جگه له‌وه‌ى كه سه‌رماو سۆڵه‌ى باران ته‌نگى پێ هه‌ڵچنيون، زبڵ و خاشاكێكى زۆريش له‌به‌رده‌مى خێمه‌كانياندا كۆبووه‌ته‌وه.
له‌به‌شێكى ديكه‌ى قسه‌كانيدا جيراڵد ده‌شڵێت: "له ئێستا‌دا ئێره كه‌شوهه‌واكه‌ى زۆر سارده، بۆيه بڕياردراوه ژماره‌يه‌ك خێمه له‌و شاره دروست بكه‌ين بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ر هيچ نه‌بێت به‌شێك له‌و ساردييه‌ى كه به‌رۆكى په‌نابه‌رانى گرتووه كه‌مى بكه‌ينه‌وه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى حكوومه‌تى نه‌مسا به‌هاوكارى رێكخراوى خاچى سوور، خۆراك و خواردنه‌وه‌و جلوبه‌رگيشيان بۆ دابين ده‌كه‌ن".
هه‌ر به‌مه‌به‌ستى سڕه‌گرتن، به‌شێك له‌و په‌نابه‌رانه له‌به‌رده‌م باراندا وه‌ستاون، به‌جۆرێك له ترسى سه‌رماو سۆڵه خۆيان له‌نێو جلى ئه‌ستورو به‌تانيدا پێچاوه.
ئه‌وه‌ى زياتر بارودۆخى په‌نابه‌رانى ناخۆشتر كردووه، بوونى بۆنى ئه‌و زبڵ و خاشاكه‌يه كه له‌به‌رده‌م ده‌وارزه و خێمه‌كاندا كۆبوونه‌ته‌وه، كارمه‌ندانى ئه‌و ده‌روازه‌يه هه‌موو رۆژێك سه‌رقاڵن به خاوێنكردنه‌وه‌ى ئه‌و خاشكانه.