کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
عێراق دووه‌م وڵاته له ئۆپيك
سه‌رچاوه نه‌وتييه‌كانى عێراق رايانگه‌ياند كه عێراق به دووه‌م وڵات ده‌دانرێ له رووى وه‌به‌رهێنانى نه‌وت له رێكخراوى ئۆپيك، پێشبينيش ده‌كرێ بۆ ساڵى داهاتوو به رێژه‌يه‌كى به‌رچاو ژماره‌ى پێوانه‌ى نه‌وت بۆ كڕياره‌كانى به‌زرتر بكاته‌وه.
K24- ژوورى هه‌واڵ

له‌م دواييانه‌دا عێراق گه‌شه‌كردنيكى به‌رچاوى به‌خۆيه‌وه بين له‌رووى وه‌به‌رهێنان و هه‌نارده‌كردنى نه‌وته‌وه، به‌جۆرێك بڕياره بۆ ساڵى داهاتوو رێژه‌ى وه‌به‌رهێنانى نه‌وت به‌رزتر بكرێته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ى جارێكى ديكه پاشه‌كشه بكات.
پلانه نوێيه‌كه‌ى عێراق واى له وڵاتانى ئه‌ندامى ئه‌و رێكخراوه كردووه له جياتى دانانى نرخ بكه‌ونه پاراستنى پشكه‌كانيان له بازاڕه‌كانى جيهان.
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه راشيگه‌ياند له به‌رنامه‌ياندايه رێژه‌ى هه‌نارده‌كردنى نه‌وت له ساڵى 2016 له باشوورى عێراق بگاته نێوان سێ مليۆن بۆ سێ مليۆن و دوو سه‌د هه‌زار به‌رميل له رۆژێكدا.
له‌و رێژه‌يه‌شدا 2 مليۆن و 2 سه‌د بۆ 2 مليۆن و 4 سه‌د هه‌زار به‌رميل نه‌وتى سووك و 850 هه‌زار به‌رميل له نه‌وتى قورس رۆژانه هه‌نارده ده‌كرێ.